Sayim Harmancı
11 حوزەیران 2024•نوێکردنەوە: 12 حوزەیران 2024
هەکاری - AA
کۆچەرییەکان بە ڕانە مەڕەکانیانەوە کە نزیکەی ١٠هەزار سەر ئاژەڵی بچووک دەبن و بەرەو هەکاری کەوتوونەتە ڕێ، دوای چەندین ڕۆژ لە ڕێکردن گەیشتنە کوێستانەکانی ناوچەکە.
هەکاری کە یەکێکە لە ناوەندە گرنگەکانی بەخێوکردنی ئاژەڵی بچووک، بەهۆی فێنکی کەشوهەواکەی، دەوڵەمەندی سەرچاوەکانی ئاو و گژوگیا بەسوودەکەی بووەتە شوێنێک کە کۆچەرییەکانی ناوچەی باشووری ڕۆژهەڵاتی ئانادۆڵو سەردانی دەکەن.
کۆچەرییەکان کە ٤٠ ڕۆژ پێش ئێستا لە سێرتەوە بە ئاژەڵەکانیانەوە دەستیان بە گەشتەکەیان کرد و، ناوبە ناو لە ئاوەدانییەکان لایاندەدا و پشوویان دەکرد، دوای چەندین ڕۆژ لە ڕێ کردن گەیشتنە هەکاری.
کۆچەرییەکان بە ئاژەڵەکانیانەوە بە ڕێگای هەکاری-چوکورجادا تێپەڕین و، بەرەو گوندی چیمەنی بەڕێکەوتن لە بەرەو کوێستانەکانی نزیک چیای سومبول دەچێت.
مەمدوح یڵدز کە یەکێکە لە کۆچەرییەکان، ئاماژەی بەوە کرد لە سێرتەوە بە نزیکەی ١٠هەزار سەر ئاژەڵی بچووکەوە کەوتوونەتە ڕێ و لە ڕێگەی جزیرەوە هاتوون بۆ هەکاری.
یڵدز باسی لەوە کرد کە بۆ بردنی ئاژەڵەکانیان بۆ کوێستانەکانی نزیک چیای سومبول بەردەوام دەبن لەسەر گەشتەکەیان و، بە درێژایی وەرزی هاوین لە کوێستاندا دەمێننەوە.
یەکێکی دیکە لە کۆچەرییەکان بە ناوی نوری ئەتە، باسی لەوە کرد کە نزیکەی ٤٠ ڕۆژە لە ڕێدان و، گوتی: "لە میانی گەشتەکەدا سەختی دێتە ڕێمان. لە دوێنێوە بەپێوەین، پشوومان نەداوە. هەوڵدەدەین ڕانەمەڕەکە لە ڕێگەی گوندی ئوزومجووەوە بگەیەنینە کوێستان. کۆچەری زۆر سەختە، ئاژەڵەکانیش زۆر ماندوو بوون".