Şaduman Türkay
10 ئەیلوول 2024•نوێکردنەوە: 11 ئەیلوول 2024
ئەنقەرە - AA
وەزیری ناوخۆی تورکیا عەلی یەرلیکایا ڕاگەیاند، لە سەرانسەری تورکیا ئۆپەراسیۆنێکی هاوبەش بۆ دەستگیرکردنی ئەو کەسانە دەستی پێکرد کە داواکراو بوون و لەو چوارچێوەیەدا سێ هەزار و ١٢٦ کەس دەستگیر کران.
لە ڕاگەیەندراوێکدا کە لە هەژماری خۆی لە تۆڕەکانی کۆمەڵایەتی بڵاویکردووەتەوە، یەرلیکایا باسی لە بەڕێوەچوونی ئۆپەراسیۆنی بازنە-٢٢ کردووە بۆ دۆزینەوەی ئەو کەسانەی کە داواکراو بوون.
لە ڕاگەیەندراوەکەدا هاتووە: "لە ماوەی پێنج ڕۆژی ڕابردوودا لە چوارچێوەی ئۆپەراسیۆنی بازنە-٢٢ کە هاوکات لە ٨١ پارێزگا بەڕێوەچوو، سێ هەزار و ١٢٦ کەس دەستگیر کران کە بە تۆمەتی جۆراوجۆر وەک دزی، ساختەکاری، دەستدرێژی، ماددەی هۆشبەر و تیرۆر و تاوانە ڕێکخراوەییەکان داواکراو بوون".