Aykut Karadağ
01 نیسان 2024•نوێکردنەوە: 01 نیسان 2024
ئەنقەرە - AA
وەزیری ناوخۆی تورکیا، عەلی یەرلیکایا ئاماژەی بەوە کرد لە میانی ئۆپەراسیۆنەکانی بۆزدۆغان-١٩دا کە لە چوار پارێزگا بەڕێوەچوو ٢٢ ئەشکەوت و حەشارگە و پەناگەی تیرۆریستان لەناوبراون.
لە ڕاگەیاندراوێکدا کە لە هەژماری خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی بڵاویکردەوە، یەرلیکایا باسی لەوە کرد لە چوار پارێزگادا ئۆپەراسیۆنەکانی بۆزدۆغان-١٩یان ئەنجامداوە بۆ لەناوبردنی ئەو چەک و تەقەمەنی و بۆمبانەی ئەندامانی ڕێکخراوی تیرۆریستیی جوداخواز كە لە ئەشکەوت و حەشارگەکاندا شاردوویانەتەوە بۆ بەکارهێنانیان لە کردەی گوندەوارەکاندا.
یەرلیکایا باسی لەوە کرد لە ئۆپەراسیۆنەکاندا و بە بەشداری هەزار و ٤٤٥ جەندرمە لە چوارچێوەی ١٠٧ تیم کە پێکهاتبوون لە هێزی تایبەتی جەندرمە و کۆماندۆ و ئاسایش پارێز بە هەماهەنگیی لەگەڵ سەرۆکایەتی فەرمانگەی بەرەنگاربوونەوەی تیرۆر لە فەرماندەیی گشتیی جەندرمە و سەرۆکایەتی هەواڵگریی، بە پشتیوانی فڕۆکەی بێفڕۆکەوان و هێلیکۆپتەری ATAK، لە ناوەندی پارێزی شڕناخ و قەزاکانی ئولودەرە، سلۆپی، لیجە، ئەروح و گوندەواری یوکسەکۆڤا ئۆپەراسیۆنی بۆزدۆغان-١٩ بەڕێوەچووە.
ڕاشیگەیاند: "لە ئەنجامی ئۆپەراسیۆنەکەدا دەستگیرا بەسەر ١٩ گوللە ئاڕ بی جیدا، ١٦ حەشوەی گوللەی ئاڕ بی جی، چەکێکی RPD، ١٠ بۆمبی دەستی، ١٠٥ بیل، چەکێکی AK-47، پێنج یەدەگی چەکی AK-47، ٤٤٤ فیشەک، چوار بتڵی غاز، دوو باتری، ژمارەیەکی زۆر بەڵگەنامە، کەرەستەی چێشتخانە و تەندروستیی و پێداویستی ژیاندا و پاشان لەناوبران".