Halil İbrahim Sincar,Hemın Othman Mohammed
02 ئاب 2017•نوێکردنەوە: 07 ئاب 2017
ماردین - AA
پارێزگای ماردین رایگەیاند كه پێویسته پێشتر مۆڵه‌ت بۆ كۆبوونه‌وه، رێپێوان و كۆنگره‌ی رۆژنامه‌وانی وه‌ربگیرێت.
له‌و باره‌یه‌وه پارێزگای ماردین له روونكردنه‌وه‌یه‌كدا باسی له‌وه كرد كه له پێناو پاراستنی ئاسایشی گشتیی، شیرازه‌ی كۆمه‌ڵایه‌تی و ئه‌منیی و، به‌رگرتن له بڵاوبوونه‌وه‌ی رووداوه‌كانی توندوتیژی رێوشوێنیان گرتووه‌ته‌به‌ر.
له روونكردنه‌وه‌كه‌دا هاتووه "جگه له به‌رنامه فه‌رمییه‌كان كه داموده‌زگاكانی ده‌وڵه‌ت به گشتیی له پارێزگاكه‌ماندا ئه‌نجامی ده‌ده‌ن، له‌چوارچێوه‌ی یاسای ژماره 2911ی كۆبوونه‌وه و خۆپیشاندان و، رێپێوان ده‌بێت بۆ ئه‌نجامدانی هه‌موو چالاكییه‌كانی وه‌ك رێپێوان، كۆنگره‌ی رۆژنامه‌وانی و كۆبوونه‌وه له شوێنی كراوه و داخراو، كۆبوونه‌وه‌ی جه‌ماوه‌ری، چالاكی دانیشتن، دانانی چادر، دانانی ستاند، بڵاوكراوه، دروشم هه‌ڵواسین و بڵاوكردنه‌وه‌ی به‌یاننامه و، نمایشی جۆراوجۆر و یاری له شوێنه كراوه‌كاندا له رۆژی سێشه‌ممه‌وه، یەکی ئاب تا رۆژی پێنجشه‌ممه، 31ی ئاب بۆ ماوه‌ی سیی رۆژ، مۆڵه‌ت له قایمقام وه‌ربگیرێت".