Halil İbrahim Sincar
04 تشرینی دووەم 2020•نوێکردنەوە: 04 تشرینی دووەم 2020
ماردین- AA
تیمەکانی فەرماندەیی جەندرمەی ماردین زانیاری ئەوەیان پێگەیشت کە لە شارۆچکەی کزڵتەپە، گرووپێک گرەو دەکەن و بەشێوەی نایاسایی پارە بەدەست دەهێنن.
دوای نزیکەی شەش مانگ لە لێکۆڵینەوە و بەدواداچوون لە هەردوو شاری ماردین و باڵکئەسیر ئۆپەراسیۆن بۆسەر حەوت ناونیشان ئەنجامدرا و هەشت گومانلێکراو دەستگیرکران کە بەشێوەی قەدەغەکراو گرەویان کردبوو و ئەو پارەیەشی لە گرەودا بەدەستیانهێنابوو، خستبوویاننە سەر هەژماری بانکی کەسانی دیکە و لەو رێگەیەوە پارەکەیان سپی کردبووەوە.
لەئێستاشدا رێکارە ئەمنییەکان لەگەڵ گومانلێکراوەکان بەردەوامن.