Adnan Koçhan
28 ئەیلوول 2015•نوێکردنەوە: 05 تشرینی یەکەم 2015
ماردین
700 قوتابی پەنابەری سووری لە شارۆچکەی قزڵتەپەی سەر بە پارێزگای ماردین خوێندنیان دەست پێ کرد.
جێگری بەڕێوبەری قوتابخانەی ئەلبونیان ناسر عەبدوڵا بە پەیامنێری ئاژانسی ئانادۆڵۆی راگەیاند: "ماوەی سێ ساڵە وانە بە قوتابیانی سووری دەڵێینەوە، لە ئێستادا٧٠٠ قوتابیمان هەیە، بەهۆی ئەوەی ئۆتۆمبێلمان نییە بۆ گواستنەوەی قوتابیان زۆر جار دووچاری ناخۆشی زۆر دەبین".
لە درێژەی گوتەکانی ناسر عەبدوڵا گوتی: "بەگوێرەی مەنهەجی وڵاتەکەی خۆیان وانە دەڵیینەوە هەروەها وانەی تورکیش دەڵیینەوە".