Hemin Hüseyin
14 تشرینی دووەم 2017•نوێکردنەوە: 17 تشرینی دووەم 2017
هەولێر - AA
تورکیا کە دوای بومەلەرزەکەی پارێزگای ھەڵەبجە یەکەم وڵات بوو ھاوکاریی رەوانە کردووە و لە ناردنی ھاوکارییەکانیش بەردەوامە.
لە میانی هاوکارییەکانی رێکخراوی مانگی سووری تورکی بۆ لێقەوماوانی بوومەلەرزەکەی هەرێمی کوردستان، رێکخراوەکە هاوکارییەکانی گەیاندە خەڵکی دەربەندیخان کە بەهۆی بوومەلەرزەکەوە زیانیان بەرکەوتووە.
سهرۆكی گشتیی مانگی سووری توركی، كهرهم كنك لە لێدوانێکدا بۆ ئاژانسی ئانادۆڵو گوتی: "ئێمە و ئەم هەرێمە برا و دراوسێین و قەدەرمان لەگەڵ یەکترە و بەهۆی ئەو بومەلەرزەیەوە ئێمە یەکەم چرکە تیمەکانمان لە هەولێرەوە گەیشتنە دەربەندیخان و ناوچەکە".
كهرهم كنك گوتیشی: "وەکو رێکخراوی مانگی سووری تورکی ئەمڕۆ خۆم سەردانی ناوچەکەم کرد و 55 بارهەڵگر هاوکاری و یارمەتیمان گەیاندە ئێرە".
كنك ئاماژەی بەو هاوکارییانە کرد کە مانگی سووری تورکی هێناویەتی و لەو بارەیەوە گوتی: هاوکارییەکان پێکهاتووە لە 5هەزار خێوەت، 14 هەزار بەتانی و 5هەزار سۆپا".
مانگی سووری تورکی گوتیشی: "چێشتخانەیەکی کاتیشمان داناوە کە رۆژانە لە خزمەت لێقەوماواندایە و خواردنی گەرمیان بۆ ئامادە دەکات".
لەبارەی ئەوەی کە رێکخراوی مانگی سووری تورکی یەکەم رێکخراوی مرۆیی بوو هاوکاری گەیاندە لێقەوماوانی بوومەلەرزەکە، کنک گوتی: "ئێمە هەردەم بە چاوێکی دۆستانە سەیری ئێرە دەکەین".
لەبارەی بەردوامی هاوکارییەکان، سهرۆكی گشتیی مانگی سووری توركی، كهرهم كنك گوتی: "ئەوەی زەرەر و زیانی پێگەیشتووە ئێمە ئامادەین یارمەتییان بدەین بەپێی پێویست".
لە دوای روودانی بومەلەرزەکەی شەوی یەکشەممە، سەرکۆماری تورکیا، رەجەب تەیب ئەردۆغان و سەرۆکوەزیران، بینالی یڵدرم ئامادەیی وڵاتەکەیان نیشاندا بۆ هاوکاریکردنی ئەو خەڵکەی بەهۆی بومەلەرزەکەوە زیانیان بەرکەت.
لەم چوارچێوەیەشدا سهرۆكایهتی ئیدارهی بارودۆخی لهناكاو (ئافاد) سهر به سهرۆكایهتی ئهنجوومهنی وهزیرانی توركیا لهگهڵ مانگی سووری توركی كۆمهك و هاوكاریان رهوانهی ئهو ناوچهیه کرد.
دوێنێش لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان، نێچیرڤان بارزانی سوپاسی تورکیای کرد کە هاوکارییەکانیان رەوانەی ناوچەکە کرد و لەوبارەیەوە گوتی: "سوپاسی خۆمان ئاراستەی دەزگای ئافادی تورکی و نووسینگەی سەرکۆماری تورکیا و جەنابی سەرکۆمار دەکەین، ھەر ئەوەش چاوەڕوان دەکرێت لە رۆژانی تەنگانەدا ئەوان یارمەتی ھەرێمی کوردستان بدەن".
شەوی یەکشەممە بومەلەرزەیەك بە گوڕی ٧.٢ پلە بە پێوەری ریختەر هەرێمی كوردستانی هەژاند، گوڕی بوومەلەرزەكە و زیانەكانی زیاتر لە قەزای دەربەندیخان (٦٦ كلم باكووری رۆژهەڵاتی سلێمانی) بەدیار كەوت كە بەو هۆیەوە چەند خانوویەك رووخان و چوار كەس گیانیان لەدەستدا و٥٠ كەسی دیکەش برینداربوون.