Muhammet Ali Kemal
26 تشرینی یەکەم 2016•نوێکردنەوە: 26 تشرینی یەکەم 2016
له‌نده‌ن - AA
-جێگری سه‌رۆکی گشتیی ئاک‌پارتی مه‌هدی ئه‌که‌ر:
- ''(له‌وه‌ڵامی پرسیارێکدا سه‌باره‌ت به بوونی سه‌ربازیی تورکیا له که‌مپی باشیک) به‌مه‌به‌ستی پشتیوانییکردن له‌حکوومه‌تی هه‌رێمی کوردستان چووه‌ته ئه‌و ناوچه‌یه''.
- ''مووسڵ و که‌رکووک، له رێککه‌وتننامه‌ی لۆزاندا نه‌بوون. دواتر گۆڕانکاریی جۆراوجۆر له‌ناوچه‌که هاتنه ئاراوه''.
جێگری سه‌رۆکی گشتیی ئاک‌پارتی مه‌هدی ئه‌که‌ر ئاماژه‌ی به‌وه‌کرد تورکیا به سنووره‌کانی ئێستای خۆشحاڵه و گوتی: ''رێزێکی بێ پایانمان هه‌یه بۆ یه‌کپارچه‌یی خاکی وڵاتانی دراوسێ. له‌ناوچه‌که‌دا له سووریا و عێراق، به‌ره‌نگاری داعش ده‌بینه‌وه''.
مه‌هدی ئه‌که‌ر که به‌سه‌ردانێکی فه‌رمی و به‌مه‌به‌ستی ئه‌نجامدانی دیدار و کۆبوونه‌وه له‌گه‌ڵ رێکخراوه‌کانی کۆمه‌ڵگه‌ی مه‌ده‌نی، دامه‌زراوه هزرییه‌کان، نوێنه‌رانی پارته سیاسییه‌کان و حکوومه‌ت له شاری له‌نده‌نی پایته‌ختی بریتانیایه، بووه میوانی به‌رنامه‌ی نیوزنایتی که‌ناڵی بی بی سی.
ئه‌که‌ر وه‌ڵامی پرسیارێکی سه‌باره‌ت به هه‌ڵسه‌نگاندن و روونکردنه‌وه‌کانی سه‌رکۆماری تورکیا ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان سه‌باره‌ت به رێککه‌وتننامه‌ی لۆزان، دایه‌وه و باسی له‌وه‌کرد ئه‌ردۆغان مه‌به‌ستی خودی رێککه‌وتننامه‌ی لۆزان نییه به‌ڵکو ئاماژه بۆ دۆخی مێژوویی ئه‌و قۆناغه ده‌کات که رێککه‌وتننامه‌که‌ی تێدا واژووکراوه و گوتی: ''مووسڵ و که‌رکووک، له رێککه‌وتننامه‌ی لۆزاندا نه‌بوون. دواتر گۆڕانکاریی جۆراوجۆر له‌ناوچه‌که هاتنه ئاراوه''.
جێگری سه‌رۆکی گشتیی ئاک‌پارتی له‌وه‌ڵامی پرسیارێکدا سه‌باره‌ت به بوونی سه‌ربازیی تورکیا له که‌مپی باشیک، باسی له‌وه‌کرد تورکیا به‌مه‌به‌ستی پشتیوانییکردن له‌حکوومه‌تی هه‌رێمی کوردستان چووه‌ته ئه‌و ناوچه‌یه.
جه‌ختی له‌وه‌شکرده‌وه تورکیا بۆ راهێنان و مه‌شقکردن به‌هێزه‌کانی پێشمه‌رگه که له‌دژی داعش ده‌جه‌نگن، له‌و ناوچه‌یه بوونیان هه‌یه و گوتی: ''تا ئێستا 3 هه‌زار و 500 که‌س مه‌شقیان پێکراوه که به‌شێوه‌یه‌کی چالاک له‌دژی داعش ده‌جه‌نگن. له‌به‌رئه‌وه ئێمه له‌وێین. جگه له‌وه‌ش ئه‌مه بابه‌تێکه په‌یوه‌ندیی به ئاسایشی نیشتمانیی ئێمه‌وه هه‌یه''.
مه‌هدی ئه‌که‌ر ئاماژه‌ی به‌وه‌کرد سه‌ربازی 60 وڵات له‌عێراق بوونیان هه‌یه و که‌مپی باشیکیش که هێزه‌کانی سوپای تورکیای لێیه، به‌ره‌زامه‌ندیی هه‌ریه‌ک له حكوومه‌تی عێراق و حکوومه‌تی هه‌رێمی کوردستان دامه‌زراوه.
له‌وه‌ڵامی پرسیارێکی دیکه‌دا سه‌باره‌ت به نیگه‌رانییه‌کانی تورکیا له پێکدادانی مه‌زهه‌بیی له‌چوارچێوه‌ی ئۆپه‌راسیۆنی مووسڵدا، ئه‌که‌ر ئه‌وه‌ی وه‌بیرهێنایه‌وه که ملیۆنێک و 800 هه‌زار که‌س له‌و شاره ده‌ژین و زۆرینه‌ی ئه‌وانه سوننیی مه‌زهه‌بن.
جێگری سه‌رۆکی گشتیی ئاک‌پارتی گوتی ''بیرتان بێت کێ به‌ره‌وڕووی شه‌پۆلی کۆچ بوویه‌وه که له‌سووریاوه ده‌ستیپێکرد. 3 ملیۆن و 500 هه‌زار سووریی نه له‌لایه‌ن هاوپه‌یمانه‌کانمانه‌وه و نه‌له‌لایه‌ن دۆسته ئهورووپییهکانمانهوه به‌ڵکو له‌لایه‌ن تورکیاوه میوانداریی کران.ئه‌مه خالێکی زۆر گرنگه. نامانه‌وێت ملیۆنێک که‌سی دیکه لهمووسڵهوه بێن. کێشه‌که ئه‌مه‌یه''.