Yusuf Aydın Deniz
25 حوزەیران 2018•نوێکردنەوە: 26 حوزەیران 2018
ئەنقەرە- AA
کاندیدی جەهەپە بۆ هەڵبژاردنی سەرۆکایەتی کۆمار، موحەڕەم ئینجە لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا لە ناوەندی گشتیی پارتەکەی، رایگەیاند "ئەنجامی هەڵبژاردنەکان قبووڵ دەکەم".
موحه‌ڕه‌م ئینجه گوتی: "به‌ڕێز ئه‌ردۆغان ئیدی ببه به سه‌ركۆماری هه‌موومان و باوه‌ش بۆ هه‌موو كه‌س بكه‌وه. من ههڵبژێردرابووام ئاوام ده‌كرد".
کاندیدی جەهەپە بۆ هەڵبژاردنی سەرۆکایەتی کۆمار، موحەڕەم ئینجە هەروەها گوتی: "لای ئێمه ئه‌نجامه راسته‌كانی هه‌ڵبژاردن ئه‌و ژمارانه‌ن كه ئهركدارانمان پێیان راگه‌یاندووین. ئه‌و ئه‌نجامانه‌ی له لایه‌ن ئهركدارانمانهوه پێمان راگه‌یه‌ندراون له‌گه‌ڵ ئه‌و ژمارانه‌ی دامه‌زراوه‌ی باڵای هه‌ڵبژاردن رایگه‌یاندوون جیاوازییه‌كی ئه‌وتۆیان نییه".
کاندیدی جەهەپە بۆ هەڵبژاردنی سەرۆکایەتی کۆمار جەختی لەوەشکردەوە کە هیچ کەسێک هەڕەشەی لێنەکردووە و گوتی: "ئەو کەسەشی کە هەڕەشەم لێدەکات هێشتا لەدایک نەبووە".
موحەڕەم ئینجە گوتیشی: "بۆ تێكۆشان، مه‌رج نییه هه‌ر ببی به په‌رله‌مانتار. ١٦ ساڵ پەرلەمانتار بووم. خه‌بات رێگای جۆراوجۆری هه‌یه. كه‌سێك كه له‌نێو سیاسه‌تدا كاری كردبێت، رێگای خه‌بات ده‌دۆزێته‌وه".
كاندیدەکەی جەهەپە بۆ سەرۆکایەتی کۆمکار، رایگەیاند "ئه‌گه‌ر جه‌هه‌په پێم بڵێن پێشڕه‌ویمان بكه، ئاماده‌م پێشڕه‌وی بكه‌م".
موحه‌ڕه‌م ئینجه تیشکی خستەسەر ئەوەش کە هێشتا پیرۆزبایی له سهركۆمار، ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان نه‌كردووه به هۆی سهركهوتنیهوه، به‌ڵام پیرۆزبایی لێده‌كات.
کاندیدی جەهەپە بۆ هەڵبژاردنی سەرۆکایەتی کۆمار، موحەڕەم ئینجە گوتیشی: "ئه‌گه‌ر به‌پێی ئه‌نجامه‌كان دۆڕابن ئه‌وا دۆڕاون، دیموكراتی ئه‌وه نییه بڵێی 'ئه‌مه قبووڵ ناكه‌م و با بچینه سه‌ر شه‌قام'".