Ramal Abdullah Mahmood
21 مای,س 2017•نوێکردنەوە: 22 مای,س 2017
لە میانی رێورەسمی شەوی خەنەبەنداندا لە شارۆچکەی بۆدروم سەربە پارێزگای موغڵا، نمایشی جلوبەرگی کولتوری ناوچەکە پیشاندرا.
رێوڕەسمەکە بە بەشداری نزیکەی ٥٠ نمایشکاری جلوبەرگ لە گۆڕەپانی بارش ئەنجامدرا، بە ژەنینی موزیک و هەڵپەڕکێی ناوچەکە بووە هۆی سەرنجڕاکێشان و گرنگیپێدانی ئامادەبووان.
بەڕێوەبەری بنکەی کولتوری بۆدروم، مەهمەت ئۆناڵ لە لێدوانێکیدا بە رۆژنامەوانانی راگەیاند کە لە نمایشەکەدا ئەو جلوبەرگانەی بەکارهاتوون لە کوتاڵی جۆری ئەتڵەس و قەدیفە درووستکراون. هەشت مانگیشە خۆیان بۆ ئەو نمایشە ئامادە دەکەن.