Salih Bilici
20 مای,س 2017•نوێکردنەوە: 21 مای,س 2017
سەرکۆماری تورکیا، رەجەب تەیب ئەردۆغان، له‌میانی به‌شداریكردنی له سیمپۆزیۆمی زانكۆی خه‌لدوندا وتارێكی پێشكه‌شكرد و باسی له به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی تیرۆر كرد.
ئه‌ردۆغان گوتی: "بەرەنگاربوونەوەی ئێمە لەگەڵ بیروبۆچوونی جیاواز نییە، بەڵکو لەگەڵ تیرۆریستان و رێکخراوە تیرۆریستییەکان و تۆڕەکانی ئەنجامدانی تاوان و ئەو کەسانەن کە هاوکارییان دەکەن. لە هیچ وڵاتێکی جیهان پڕوپاگەندەکردن بۆ رێکخراوە تیرۆریستییەکان ناچێتە خانەی ئازادی بیروبۆچوونەوە. هیچ وڵاتێکی شارستانی رێگە بەوە نادات زانکۆکان و کەمپەکانیان بکرێنە لانەی تۆڕەکانی تیرۆر. هەرگیز چەک و توندوتیژی نابنە ئامرازی داواکردنی ماف".
سەرکۆماری تورکیا، رەجەب تەیب ئەردۆغان گوتیشی: "وەک چۆن دارسەروویەک لە رەگەکەی بپچڕێندرێت وشک دەبێت، وڵاتێکیش کە لە پاشخانی ژیارییەکەی داببڕێنرێت تووشی کەموکوڕی هزری دەبێت. بە سەدان ساڵ کە سوود لە دەریای زانست وەرنەگرێت ناتوانێت بەرهەمی رەسەن بدات. بە نەخوێندنەوەی رابردوو ناتوانێت بەرەو داهاتوو بڕوات. ئەم وڵاتە هەر ئازارێکی چەشتبێت بەهۆی هەستی خۆبەکەمزانینەوە بووە. خوێنڕێژە قەدەغەکارەکان و داپڵۆسێنەرەکان زۆرترین ستەمیان لەم گەلە کردووە و کۆمەڵیان لە بەهاکانی داماڵیبوو".
- "ئێمه ئێوه باش ده‌ناسین"
سەرکۆماری تورکیا جه‌ختیكرده‌وه كه ئه‌مڕۆ به‌ناوی ئازادیی راده‌ربڕینه‌وه، خودی خۆی و حكوومه‌ت و ده‌وڵه‌تی توركیا ده‌كرێته ئامانج و لەمبارەیەوە گوتی: "ئه‌وانه‌ی جگه له ئایدۆلۆژی خۆیان دان به مافی هیچ كه‌سێكی دیكه‌دا نانێن، ئه‌مڕۆ له‌سه‌ر ئازادی بیروڕا كه‌سایه‌تیم، حكوومه‌ت و ده‌وڵه‌ته‌كه‌مان ده‌كه‌نه ئامانج. ئێمه ئێوه ده‌ناسین. ئێوه له‌م وڵاته‌دا ته‌نانه‌ت له زانكۆكانیشدا له جیهانی بیروڕای خۆتاندا مافی ژیانتان نه‌داوه‌ته زانایان، ئه‌وانه‌شتان خسته سه‌ر شه‌قام. ئێمه باش ده‌تانناسین. ئه‌وانه‌ی هه‌تا دوێنێ به‌هێزترین به‌رگریكاری بیری قه‌ده‌غه‌کراو بوون، ئه‌مڕۆ دروشمی دیموكراسیان هه‌ڵگرتووه. با كه‌س كه‌س فریونه‌دات. ئێمه ئه‌وانه باش ده‌ناسین".
سه‌ركۆماری توركیا گوتیشی: "بێگومان ده‌توانین له‌گه‌ڵ كه‌سێكدا له رێگاكه‌مان به‌رده‌وام بین كه شوێن و ڕێگا و كولتووری خۆی بزانێت،نه‌ك له‌گه‌ڵ كه‌سێكی رۆژئاوایی یان رۆژهه‌ڵاتی و كارەكتهرێكی پارچه‌پارچه‌بوو. ئێمه به‌درێژایی مێژوو كێشه‌مان له‌گه‌ڵ سه‌رچاوه‌ی زانست و ناسنامه‌ی زانادا نه‌بووه. هه‌رچییه‌ك باش و به‌سوود و جوان بووبێت وه‌رمانگرتووه و له‌ژیانماندا جێبه‌جێمان كردووه."
- "هەرگیز چەک و توندوتیژی نابنە ئامرازی داواکردنی ماف"
سەرکۆماری تورکیا، رەجەب تەیب ئەردۆغان ئاماژەی بەوە کرد کە بەرەنگاربوونەوەی ئەوان لەگەڵ بیروبۆچوونی جیاواز نییە، بەڵکو لەگەڵ تیرۆریستان و رێکخراوە تیرۆریستییەکان و تۆڕەکانی ئەنجامدانی تاوان و ئەو کەسانەن کە هاوکارییان دەکەن و گوتی: "بەرەنگاربوونەوەی ئێمە لەگەڵ بیروبۆچوونی جیاواز نییە، بەڵکو لەگەڵ تیرۆریستان و رێکخراوە تیرۆریستییەکان و تۆڕەکانی ئەنجامدانی تاوان و ئەو کەسانەن کە هاوکارییان دەکەن. لە هیچ وڵاتێکی جیهان پڕوپاگەندەکردن بۆ رێکخراوە تیرۆریستییەکان ناچێتە خانەی ئازادی بیروبۆچوونەوە. هیچ وڵاتێکی شارستانی رێگە بەوە نادات زانکۆکان و کەمپەکانیان بکرێنە لانەی تۆڕەکانی تیرۆر. هەرگیز چەک و توندوتیژی نابنە ئامرازی داواکردنی ماف".