Şener Toktaş
24 ئەیلوول 2020•نوێکردنەوە: 24 ئەیلوول 2020
مووش- AA
پارێزگای مووش لە راگەیەندراوێکدا ئەوەی خستووەتەڕوو کە تیمەکانی فەرماندەیی جەندرمەی شارەکە بەردەوامن لە بەرەنگاربوونەوەی ماددەی هۆشبەر و ئالودەبوون، لەو چوارچێوەیەشدا لە ناوەندی مووش و دوو شارۆچکەی سەربە پارێزگاکە ئۆپەراسیۆنیان ئەنجامداوە.
لە راگەیەندراوەکەدا هاتووە "لە ١٤ی ئەیلوولدا لە نزیک کانییەکی شارۆچکەی هاسکۆی و لە ١٥ی ئەیلوولدا لە ناونیشانێکی شارۆچکەی مالازگیرت لە ١٦ی ئەیلوولدا لە شوێنێکی کاری ناوەندی پارێزگای مووش و لە ١٨ی ئەیلوولدا لە ناوچەیەکی شارەدێی سەرینۆڤا، بە گومانی بوونی ماددەی هۆشبەر هەڵمەتی گەڕان و پشکنین ئەنجامدراوە".
لە میانی ئۆپەراسیۆنەکەدا دەستگیراوە بەسەر ٣٣،٧٩ گرام مێتامفێتامین، ٣٦٩،٣٠ گرام ماریجوانا و ١٠٠ سکەی زیوی سەردەمی ئیمپراتۆریەتی بیزەنتی و ژمارەیەک کێلی گۆڕ.
بەتۆمەتی بازرگانیکردن بە ماددەی هۆشبەر و شوێنەواری مێژووییەوە لێکۆڵینەوە لە ١٠ گومانلێکراو دەستیپێکردووە.