Halil İbrahim Sincar,Muhammed Furkan Güneş
11 تشرینی یەکەم 2019•نوێکردنەوە: 13 تشرینی یەکەم 2019
ماردین - AA
لە ئاکامی ھێرشی تیرۆریستانی یەپەگە/ پەکەکە بە ھاوەن بۆ سەر شاروچکەی نسێبین-ی سەر بە پارێزگای ماردین، ھەشت کەس شەھید بوون و ٣٥ کەسی دیکەش بریندار بوون.
ئۆپەراسیۆنی کانی ئاشتی، کە سوپای تورکیا بۆ لە باربردنی ھەوڵەکانی دروستکردنی رێڕەوی تیرۆر لە سنووری باشووری وڵات و بەرقەرارکردنی ئاشتی و ئارامی لە ناوچەکەدا ئەنجامی دەدات، بەردەوامە.
بەپێی ئەو راگەیەندراوەی لە پارێزگای ماردین بڵاوکراوەتەوە، لە ئاکامی ھێرشی تیرۆریستانی یەپەگە/ پەکەکە بە ھاوەن بۆ سەر شاروچکەی نسێبین-ی سەر بە پارێزگای ماردین، ھەشت کەس شەھیدبوون و ٣٥ کەسی دیکەش برینداربوون.
لە راگەیەندراوەکەدا ئاماژە بەوەشکراوە کە بریندارەکان رەوانەی نەخۆشخانە گشتییەکانی نسێبین و ماردین کراون و دەستبەجێ خراونەتە ژێر چارەسەرییەوە.
ھەر لە راگەیەندراوەکەدا سەرەخۆشی لە خانەوادەی شەھیدان کراوە و ھیوای زوو چاکبوونەوەش بۆ بریندارەکان خوازرا.