Kasım İleri,123
12 تشرینی یەکەم 2019•نوێکردنەوە: 12 تشرینی یەکەم 2019
واشنتۆن – AA
سه‌رۆك ئه‌ركانی سوپای توركیا، یه‌شار گوله‌ر و سه‌رۆك ئه‌ركانی سوپای ئه‌مریكا، مارك میللی له په‌یوه‌ندییه‌كی ته‌له‌فۆنییدا هه‌ماهه‌نگی ئه‌مریكا و توركیایان له سووریا تاوتوێکرد.
گوته‌بێژی سه‌رۆكایه‌تی ئه‌ركانی سوپای ئه‌مریكا، دیدی هاڵفهێڵ له راگه‌یه‌ندراوێكدا تیشكی خسته‌سه‌ر ئه‌وه‌ی کە له میانی په‌یوه‌ندییه‌كی ته‌له‌فۆنییدا سه‌رۆك ئه‌ركانی سوپای توركیا، یه‌شار گوله‌ر و سه‌رۆك ئه‌ركانی سوپای ئه‌مریكا، مارك میللی ره‌وشی ئه‌منی و گرنگی هه‌ماهه‌نگی ئه‌مریكا و توركیایان له سووریا تاوتوێ کردووە.
دیدی هاڵفهێڵ نووسیوویەتی "ئه‌مریكا گرنگی ده‌دات به په‌یوه‌ندییه ستراتیجییه‌كانی له‌گه‌ڵ توركیا".
ئه‌وه‌ی بووه جێی سه‌رنج په‌یوه‌ندییه ته‌له‌فۆنییه‌كه دوای بڵاوبوونه‌وه‌ی ده‌نگۆی ته‌قه‌كردن له خاڵی چاودێری ئه‌مریكا له نزیك كۆبانێ، ئه‌نجامدرا.
- لێدوانی پنتاگۆن له‌باره‌ی خاڵه چاودێریهكهوه
گوته‌بێژی وه‌زاره‌تی به‌رگریی ئه‌مریكا (پنتاگۆن) كاپتنی دەریاوان، برووك دێواڵت بانگه‌شه‌ی ئه‌وه‌ی كردبوو كه له پێگه‌كانی سوپای توركیاوه ئه‌و ناوچه‌یه‌ی چه‌ند سه‌د مه‌ترێك له بنكه‌ی چاودێری ئه‌مریكییه‌كانه‌وه له نزیك كۆبانێ دووره، تۆپباران كراوه.
برووك دێواڵت بانگه‌شه‌ی ئه‌وه‌ی كردبوو كه رووداوه‌كه له ده‌ره‌وه‌ی گۆڕه‌پانی میكانیزمی ئه‌منییه و له شوێنێك روویداوه كه توركیا زانیوویه‌تی سه‌ربازانی ئه‌مریكی لێن و گوتی: "ته‌واوی سه‌ربازانی ئه‌مریكا سه‌لامه‌ت و كوژراو و بریندارمان نییه".
گوته‌بێژی وه‌زاره‌تی به‌رگریی ئه‌مریكا (پنتاگۆن) كاپتنی دەریاوان، برووك دێواڵت ئاماژه‌ی به‌وه دا كه ئه‌مریكا دژبە ئۆپه‌راسیۆنی توركیایه له باكووری رۆژهه‌ڵاتی سووریا و گوتی: "ئه‌مریكا داوا له توركیا ده‌كات خۆی به‌دوور بگرێت له‌و هه‌نگاوانه‌ی چالاكی به‌رگری به‌دوادا دێن".
- وه‌زاره‌تی به‌رگریی توركیا ده‌نگۆكه‌ی به‌درۆخسته‌وه
لای خۆیه‌وه وه‌زاره‌تی به‌رگریی توركیا، بانگه‌شه‌ی تۆپبارانكردنی نزیك خاڵێكی چاودێری ئه‌مریكا له نزیك كۆبانێ به درۆخسته‌وه و رایگەیاند "له‌و به‌رزاییانه‌ی هه‌زار مه‌ترێك له باشووری خاڵی چاودێری ئه‌مریكاوه نزیكن به دۆشكه و هاوه‌ن هێرش كرایه سه‌ر بنكه سه‌ربازییه‌كانمان له‌سه‌ر سنوور له باشووری سروج. له چوارچێوه‌ی به‌رگری ره‌وادا به‌رپه‌رچی هێرشه‌كه دراوه‌ته‌وه و ئه‌و سه‌نگه‌رانه‌ی تیرۆریستان كرانه ئه‌نجام كه هێرشه‌كانیان لێوه ئه‌نجام درابوو''.
وه‌زاره‌تی به‌رگریی توركیا هه‌روه‌ها رایگه‌یاندووه ''هیچ ته‌قه‌یه‌ك له خاڵی چاودێری ئه‌مریكا نه‌كراوه. پێش بۆردومانه‌كه هه‌موو جۆره رێوشوێنێك گیراوه‌ته به‌ر بۆ ئه‌وه‌ی بنكهكهی ئه‌مریكا زیانی به‌ر نه‌كه‌وێت. له ئه‌نجامی ئاگاداركردنه‌وه له لایه‌ن ئه‌مریكاوه وه‌ك رێوشوێنێك تۆپبارانه‌كه راگیرا. به دڵنیایییه‌وه تۆپبارانكردنی سه‌ربازانی ئه‌مریكا و هاوپه‌یمانان مه‌به‌ست نییه''.