Hemn Baban
06 مای,س 2018•نوێکردنەوە: 21 مای,س 2018
هاتای - AA
به هۆی چیرۆكی سه‌یر و شێوازی جوانی دروستكردنه‌كه‌ی تونێلی تیتوس یه‌كێكه له‌و شوێنانه‌ی له توركیا زۆرترین گه‌شتیار بۆ لای خۆی راده‌كێشێت.
به هۆی ئه‌و چیرۆكه سه‌یری هه‌یه‌تی و ئه‌و شێوازه جیاوازه‌ی له دروستكردنیدا هه‌یه تونێلی "تیتوس" كه ده‌كه‌وێته ناوچه‌ی سمانداغ له هاتای باشووری توركیا بووه‌ته یه‌كێك له دیارترین ئه‌و ناوچه گه‌شتیارییانه‌ی توركیا كه زۆرترین گه‌شتیار بۆ خۆی راده‌كێشێت، به‌تایبه‌ت ئه‌وانه‌ی ده‌یانه‌وێت گه‌شتێكی مێژوویی بكه‌ن.
مێژووی هه‌ڵكه‌ندی تونێله‌كه بۆ سه‌رده‌می رۆمانی ده‌گه‌ڕێته‌وه كه لەو سەردەمەدا له‌سه‌ر رێنماییه‌كانی ئیمپراتۆر"فیسباسیان" كه فه‌رمانی به دروستكردنی داوه و بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌ش هه‌زار دیل به‌شدارییان له كارهکەدا كردووه تا رێگری بكرێت له لافاوی ئه‌و ئاو و بارانه‌ی كه له‌گه‌ڵ خۆیدا خۆڵ و به‌رد ده‌هێنێت و نه‌هێڵن به‌م كاره‌یان ئه‌و خۆڵ و به‌ردانه بگه‌نه به‌نده‌ری ناوچه‌كه.
درێژیی تونێله‌كه نزیك به هه‌زارو 380 مه‌تر ده‌بێت، به‌رزییه‌كه‌ی حه‌وت مه‌تر ده‌بێت، بهرینییهكهشی ده‌گاته شه‌ش مه‌تر. تونێله‌كه سه‌رنج و تێڕامانی گه‌شتیارانی بۆ لای خۆی راكێشاوه كه زۆر سه‌ریان له چۆنیەتی دروستكردنی ئه‌م تونێله راده‌مێنێت، چونكه ئه‌و تونێله له دامێنی چیایه‌كدا و به ئامێری سه‌ره‌تایی وه‌كو چه‌كوش و مێخ هەڵکەنراوه.
تونێله‌كه به‌درێژایی شوێنێكدایه كه سروشتێكی سه‌وز و جوانی هه‌یه، ئه‌مه‌ش ده‌رفه‌تی بینینی دیمه‌نی زۆر سه‌یر و جوان ده‌ڕه‌خسێنێت، هه‌روه‌ها ئه‌شكه‌وتی مه‌هد كه له دووریی 100 مه‌تره‌وه‌یه له‌و تونێله جوانییه‌كی زیاتری به ناوچه‌كه به‌خشیوه، به‌تایبه‌ت ئه‌م ئه‌شكه‌وته به شێوه‌یه‌كی ئه‌ندازەیی جیاوازه و ده‌كه‌وێته به‌شی رۆژهه‌ڵاتی تونێله‌كه‌وه و چه‌ندین گۆڕی تێدایه كه بۆ سه‌رده‌می رۆمانی ده‌گه‌ڕێنه‌وه كه پێشبینی ده‌كرێت گۆڕی به‌رپرسێكه له چینی خانهدانانەکان له‌گه‌ڵ ئه‌ندامانی خێزانه‌كه‌ی.
له لێدوانێكدا بۆ ئاژانسی ئانادۆڵو به‌ڕێوه‌به‌ری رۆشنبیری و گه‌شتیاری هاتای، حه‌سه‌نی ئیشیكگۆر ده‌ڵێت "تونێلی تیتوس درێژترین تونێلی جیهانه كه به‌ده‌ست هه‌ڵكه‌نرابێت".
ئه‌و ده‌شڵێت "له‌ڕووی گه‌شتیارییه‌وه تونێلی تیتوس بۆ هاتای و سمانداغ زۆر گرنگه، چونكه به به‌رده‌وامی سه‌ردانیكارانی ئه‌م ناوچه‌یه‌ی زیادكردووه، بزاوتی گه‌شتیاری له ناوچه‌كه جێی ئومێد و گه‌شبینییه".
ئه‌و درێژه‌ی به قسه‌كانیشی دا و روونیكرده‌وه، سمنداغ تێكه‌ڵه‌یه‌ك له مێژوو و گه‌شتیاری و ده‌ریاوانی له‌یه‌ك كاتدا كۆ ده‌كاته‌وه، چونكه كه‌نارێكی هه‌یه به‌درێژایی 14 كیلۆمه‌تر.
به‌ڕێوه‌به‌ری رووپێو و شوێنه‌وار له ئادانای دراوسێ هاتای پڕۆژه‌یه‌كی ئاماده‌كردووه بۆ دروستكردنی بنكه‌یه‌كی پێشوازیكردن له تونێله‌كه و چاوه‌ڕوانی ره‌زامه‌ندی ئه‌نجوومه‌نی شوێنهوارنی هاتای دەکەن.