Cem Genco,1 23
01 شوبات 2018•نوێکردنەوە: 02 شوبات 2018
هاتای – AA
چەکدارانی رێکخراوی تیرۆریستی پەیەدە/پەکەکە لە ناوچەی عەفرینەوە سێ مووشەکیان ئاراستەی شارۆچکەی رەیحانلی سەر بە پارێزگای هاتای کرد و لە ئاکامدا کەسێک بریندار بوو.
یەکێک لەو مووشەکانەی چەکداران ئاراستەی شارۆچکەکەیان کردبوو لە ماڵێکی گەڕەکی دەغیرمەن کارشی کەوتەوە و لە ئاکامدا کەسێک بریندار بوو. دوو مووشەکەکەی دیکەش کە لە یەک کاتدا ئاراستە کرابوون یەکێکیان لە ماڵێک و ئەوەی دیکەیشیان لە گۆڕەپانێکی هەمان گەڕەک کەوتنەوە.
ژمارەیەکی زۆر لە تیمەکانی پۆلیس و ئاگرکوژێنەوە رەوانەی ناوچەکە کراون.
هێزە ئەمنییەکانیش دەستیان کردووە بە لێکۆڵینەوە لە پەلامارەکە.