Mohammed Sameai
11 ئەیلوول 2026•نوێکردنەوە: 11 ئەیلوول 2026
دوای ئەوەی حووسییەکان دەستیان بەسەر ژمارەیەک ناوچەی گرنگی لە یەمەن گرت لەنێویاندا شاری ستراتیژی مەخا نزیک گەرووی باب مەندەب، بەڵام لەئێستادا ئارامی باڵی بەسەر دۆخی کەناری ڕۆژئاوای یەمەن کێشاوە.
بەپێی زانیارییەکان، لە میانی کاتژمێرەکانی ڕابردوودا، ھیچ پێشھاتێکی شەڕ لە کەناری ڕۆژئاوای یەمەن ڕووی نەداوە و ئارامی باڵی بەسەر زۆربەی بەرەکانی شەڕدا کێشاوە.
ھاوکات ژمارەیەک لە دانیشتووانی یەمەن بە ئاژانسی ئانادۆڵویان ڕايگەیاند کە لە چەند کاتژمێری ڕابردوو بەھۆی شەڕ و پێکدادانەکانەوە، ژمارەیەک خێزان لە شاری مەخا بە ئاراستەی پارێزگاکانی لەحج و عەدەن باشووری یەمەن ئاوارەبوون.
دوێنێ پێنجشەممە، حووسییەکان ڕایانگەیاندبوو کە شارەکانی حەیس، خوخە سەربە پارێزگای حودەیدە و شاری ستراتیژی مەخا نزیک لە گەرووی باب مەندەب سەربە پارێزگای تەعز کۆنترۆڵ کردووە.