Salih Bilici
26 کانوونی دووەم 2018•نوێکردنەوە: 27 کانوونی دووەم 2018
ئه‌نقه‌ره - AA
سه‌رۆكی گشتیی ئاك پارتی و سه‌ركۆماری توركیا، ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان رایگه‌یاند: "گه‌وره‌ترین نیگه‌رانیمان ئه‌وه‌یه كه رێكخراوه تیرۆریستیه‌كان له ئێستادا به ئاڵای ئه‌مریكاوه له‌م ناوچه‌یه‌دا دێن و ده‌چن. ئه‌وه به چی روون بكه‌ینه‌وه؟ به‌ڕێز سه‌رۆك(ترەمپ) به‌ئێمه ده‌ڵێت ئه‌وه‌نده ره‌خنه‌مان لێمه‌گرن. باشه به‌ڵام ئێمه به‌پێی ئه‌وه‌ی هاوبه‌شی ستراتیجین، هاوبه‌شێكی ستراتیجی چۆن شتێكی له‌و شێوه‌یه به‌رامبه‌ر هاوبه‌شه ستراتیجیه‌كه‌ی ده‌كات؟".
له گوتارێكیدا كه له كۆبوونه‌وه‌ی سه‌رۆكه‌كانی لقی پارته‌كه‌یدا له ناوه‌ندی گشتیی پارته‌كه‌ی پێشكه‌شی كرد، سه‌رۆكی گشتیی ئاك پارتی و سه‌ركۆماری توركیا، ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان، باسی له ئۆپه‌راسیۆنی لقی زه‌یتون كرد و، رایگه‌یاند: "درێژه به ئۆپه‌راسیۆنی لقی زه‌یتون دەدەین تا ئه‌و كاته‌ی به ئامانجه‌كه‌ی ده‌گات. پاشان منبج له تیرۆریستان پاکدەکەینەوە به‌و شێوه‌یه‌ی به‌ڵێن به ئێمه دراوه. كه‌س له‌وه ناره‌حه‌ت نه‌بێت چونكه خاوه‌نی راسته‌قینه‌ی منبج ئه‌و تیرۆریستانه نیین، خاوەنی راستەقینەی منبج خوشك و برایانی عهرهبمانن. پاشان به‌رده‌وامده‌بین له‌سه‌ر ئه‌م خه‌باته‌مان تا لە سنووری عێراقیش هیچ تیرۆریستێك نەمێنیت".
ئه‌ردۆغان باسی له په‌یوه‌ندییه ته‌له‌فۆنییه‌كه‌ی كرد له‌گه‌ڵ سه‌رۆكی ئهمریكاو دۆنالد تره‌مپدا و، گوتی: "ئه‌گه‌ر بەرەنگاری تیرۆر دەبینەوە با پێکەوە بەرەنگاری بینەوە. ئەگینا ئێمەش لە بەرەنگاربوونەوەی تیرۆردا کاری خۆمان بۆ خۆمان دەکەین. گه‌وره‌ترین نیگه‌رانیمان ئه‌وه‌یه كه رێكخراوه تیرۆریستیه‌كان له ئێستادا به ئاڵای ئه‌مریكاوه له‌م ناوچه‌یه‌دا دێن و ده‌چن. ئه‌وه به چی روون بكه‌ینه‌وه؟ به‌ڕێز سه‌رۆك(ترەمپ) به‌ئێمه ده‌ڵێت ئه‌وه‌نده ره‌خنه‌مان لێمه‌گرن. باشه به‌ڵام ئێمه به‌پێی ئه‌وه‌ی هاوبه‌شی ستراتیجین، هاوبه‌شێكی ستراتیجی چۆن شتێكی له‌و شێوه‌یه به‌رامبه‌ر هاوبه‌شه ستراتیجیه‌كه‌ی ده‌كات؟"........