Salih Bilici,1 23
26 کانوونی دووەم 2018•نوێکردنەوە: 27 کانوونی دووەم 2018
ئەنقەرە - AA
سەرکۆماری تورکیا و سەرۆکی گشتیی ئاک پارتی، رەجەب تەیب ئەردۆغان، رایگەیاند: "ئێمە عەفرین داگیر ناکەین تەواو بە پێچەوانەوە، ئەوێ لە تیرۆریستان پاک دەکەینەوە و کاردەکەین بۆ ئەوەی بیگەیەنینە رەوشێک کە خاوەنە رەسەنەکانی بتوانن تێیدا بژین".
ئەردۆغان لە میانی بەشداریکردن لە "کۆبوونەوەی بەرفراوانی لقەکان"ی ئاک پارتی لە بارەگای گشتیی پارتەکەی گوتارێکی پێشکەش کرد.
ئەرۆدغان لەبارەی ئۆپەراسیۆنی لقی زەیتوونەوە گوتی: "كه‌سانێك به‌رده‌وام به‌ئیمه ده‌ڵێن با ئه‌م ئۆپه‌راسیۆنه كه‌م بخایه‌نێت و سنوورداربێت، گوایه ئاگادارمان ده‌كەنه‌وه. منیش به‌تایبه‌تی له په‌یوه‌ندییه ته‌له‌فۆنییه‌كاندا پێم گوتن، ئه‌گه‌ر ئێمه ئه‌و هێزه سه‌ربازییه‌ی هه‌مانه به توندی به‌كاربهێنین، چه‌ند رۆژێكی ده‌وێت هه‌رچی بێته پێشمان به تانك و تۆپ و هێلیكۆپته‌ر و فڕۆكه‌كانمان خاپووری بكه‌ین. به‌ڵام ئێمه لانی كه‌م هێنده‌ی سه‌لامه‌تیی سه‌ربازه‌كانی خۆمان خه‌می سه‌لامه‌تیی گیان و ماڵی ئه‌و خه‌ڵكه سڤیل و بێتاوانهمان هه‌یه كه لایه‌نی به‌رانبه‌ر وه‌ك قه‌ڵغانی مرۆیی به‌كاریانده‌هێنێت. چونكه ئێمه ناچین بۆ داگیركردنی عه‌فرین. به‌پێچه‌وانه‌وه ده‌چین تا له رێكخراوه تیرۆرستییه‌كان پاكبكه‌ینه‌وه و بیكه‌ینه شوێنێكی گونجاو بۆ ژیانی خاوه‌نی راسته‌قینه‌ی خۆی"........