Mehmet Şah Yılmaz
15 شوبات 2025•نوێکردنەوە: 17 شوبات 2025
ئەنقەرە - AA
وەزیری دەرەوەی تورکیا هاکان فیدان لەگەڵ هاوتا ئەمریکییەکەی مارکۆ ڕۆبیۆ کۆبوویەوە.
لە پەراوێزی ٦١هەمین کۆنفرانسی ئاسایشی میونشن (MSC 2025) کە لە شاری میونشنی ئەڵمانیا بەڕێوەدەچێت، وەزیرانی دەرەوەی تورکیا و ئەمریکا کۆبوونەوە.
لە کۆبوونەوەی نێوان هەردوو وەزیر، جگە لە بابەتەکانی پیشەسازیی بەرگریی، پەیوەندییە ئابوورییەکان، پرسی سووریا، دوایین دۆخی غەززە و جەنگی نێوان ئۆکراینا و ڕووسیا، گفتوگۆی لەبارەوە کرا.
هاکان فیدان هەروەها لەبارەی هەنگاوەکان بۆ بەرەنگاربوونەوەی ڕێکخراوی تیرۆریستی داعش لە ناوچەکەدا، باسی لە ڕوانگەی تورکیا کرد.
وەزیری دەرەوەی تورکیا هەروەها ئاماژەی بەوەشدا کە بۆ ئاگربەستێکی هەمیشەیی لە غەززە و دەستەبەرکردنی ئاشتی لە ناوچەکەدا، پێویستە کێشەی نێوان فەڵەستین و ئیسرائیل چارەسەر بکرێت.
لە کۆبوونەوەکەدا هەروەها جەنگی نێوان ڕووسیا و ئۆکراینا و چۆنییەتی دەستبەرکردنی ئاشتی و بابەتەکانی پەیوەندیدار بەو پرسە، قسەی لەبارەوە کرا.