Ramal Abdullah Mahmood
26 ئادار 2017•نوێکردنەوە: 28 ئادار 2017
هەکاری – AA
ئەنجامدانی فێستیڤاڵی بەفر لە ناوچەی خلیسکێنەی سەربەفری مێرگا بۆتان لە هەکاری دیمەنێکی رەنگاوڕەنگی بەناوچەکە بەخشی.
فێستیڤاڵەکە بە هەماهەنگی لەنێوان بەڕێوەبەرایەتی گەشتیاری و کولتووری هەکاری، فەرمانگەی تایبەتی پارێزگا، بەڕێوەبەرایەتی وەرزش و لاوانی هەکاری، شارەوانی هەکاری، بەڕێوەبەرایەتی گشتیی پەروەردەی هەکاری و زانکۆی هەکاری فێستیڤاڵی بەفر لە ناوچەی خلیسکێنەی سەربەفری مێرگا بۆتان کە دوو هەزار و ٨٠٠ مەتر لەسەر ئاستی دەریا بەرزە ئەنجام درا.
لە میانی فێستیڤاڵەکەدا زۆربەی یارییە جۆراوجۆرەکانی سەر بەفر ئەنجام دران و ئامادەبووان کاتێکی خۆشیان بەسەر برد. دوای چالاکییەکانی فێستیڤاڵەکە بەشداربووان و تیمی ئامادەکار و پارێزگاری هەکاری، جونەید ئۆرهان تۆپراک بەدەم گوتنەوەی گۆرانی بە زمانی کوردی و تورکی هەڵپەڕکێیان کرد.