Rewa Mahmut Hasan,Ramal Abdullah Mahmood
27 ئادار 2017•نوێکردنەوە: 28 ئادار 2017
ئەنقەرە - AA
ئاژانسی ئانادۆڵو بۆ ئەمساڵیش سێیەمین پێشبرکێی فۆتۆی بەڕێوەبرد و تێیدا وێنەی فۆتۆگرافەر، فەدەریک لافارج بەناوی هەڵاتن لە داعش خەڵاتی فۆتۆگرافی ساڵی پێبەخشرا.
هەموو ساڵێک سێ ریزبەندی یەکەمی بوارەکانی فۆتۆگرافی بەشەکانی (هەواڵ، وەرزش، سروشت و ژینگە) خەڵاتیان بەسەردا دابەشدەکرێت کە ئەمساڵ بە بەشداری ٢٥ هەزار فۆتۆگراف لە ١٧ وڵاتی جیهانەوە، ٢٢ فۆتۆگرافەر خەڵاتی بردنەوەیان بەسەردا دابەش کرا.
پێشبرکێکەی ئەمساڵ کۆمپانیای فرۆکەوانی تورکیش ئێرلاین و تیکا (سەرۆکایەتی ئاژانسی هەماهەنگی و هاریکاری تورکی) سپۆنسەرییان دەکرد و، لەلایەن داوەرانەوە لە ١٩-٢٢ی ئەم مانگە لە کەپادۆکیا دیاری کران.
لە پێشبرکێکەی ئەمساڵدا وێنەیەکی فۆتۆگرافەری فەڕەنسی، فەدەریک لافارج بەناوی هەڵاتن لە داعش کە لە عێراق گرتبووی لەلایەن داوەرانی پێشبرکێکەوە وەک وێنەی ساڵ هەڵبژێردرا.
لەلایەکی دیکەوە، ئاریس مەسسینیس لە رێگەی زنجیرەیەک بەناوی "مەرگ لە دەریای ناوەڕاست" کە بۆ AFP گرتبووی توانی ببێتە براوەی یەکەمی پلەی "زنجیرە هەواڵ".
ئادام پرێتی-یش لە رێگەی وێنەی "لەژێر روو" کە بۆ Getty Imagesی گرتبوو، توانی براوەی یەکەمی بواری "تاک وەرزش" بێت، پاتریک سمیز-یش لە رێگەی ئەو وێنەیەی بۆ Getty Imagesی گرتبوو توانی ببێتە براوەی یەکەمی "زنجیرەی وەرزش".
لە کاتێکدا ماری گەلمان لە پلەی "زنجیرەی پۆرترە" لەبارەی ستەمکردن لە ژنان بووە براوەی یەکەم، بەڵام لیژنەی هەڵسەنگاندن هیچ کەسێکیان بەشایستەی خەڵات نەزانی لە پلەی "تاک پۆرترە".
کەمال ژوفری لە رێگەی وێنەی "بەخێوکردنی مرۆڤە هەتیووەکانی دارستان" توانی پلەی یەکەم لە "زنجیرەی سرووشت-ژینگە" بەدەست بهێنێت، جۆنی میللەریش لە رێگەی زنجیرە وێنەی "گۆڕەپانی گۆڵف Papwa Sewgolum" توانی براوەی یەکەمەی پلەی "تاک سرووشت-ژینگە" بێت.
لیژنەی هەڵسەنگاندن بەهۆی وێنەی "راهێنانی کۆڵان لە غەززە" خەڵاتی "وێنەگری گەنج"ی بە وێنەگری غەززە، حوسام سەلام بەخشی.