Sangar Hamad Azeez
10 تەمووز 2016•نوێکردنەوە: 11 تەمووز 2016
هەکاری
لە ئاکامی پەلامارێکی چەکداری لە شارۆچکەی شەمزینانی سەر بە پارێزگای هەکاری چوار سەرباز گیانیان لەدەستدا و سەربازێکیش بریندار بوو.
بە گوێرەی ئەو زانیارییانەی لەسەرچاوە سەربازییەکان وەرگیراون، لە شارۆچکەی شەمزینان بۆمبێکی چێنراو بە کاروانێکی سەربازی تەقیوەتەوە کە لەلایەن چەکدارانی رێکخراوی تیرۆریستی پەکەکە دانرابووەوە.
بەهۆی تەقینەوەکەش چوار سەرباز گیانیان لەدەستدا و سەربازێکیش برینداربوو. بە مەبەستی دەستگیرکردنی ئەنجامدەری کردە تیرۆریستییەکەش دوابەدوای رووداوەکە دەست بەجێ ئۆپەراسیۆنێکی بەرفراوان دەستیپێکرد.