Sarp Özer
09 تشرینی یەکەم 2016•نوێکردنەوە: 09 تشرینی یەکەم 2016
ئەنقەرە - AA
لەشارۆچکەی شەمزینانی سەربە پارێزگای هەکاری، چەکدارانی رێکخراوی تیرۆریستیی جوداخواز، لەرێگەی ئۆتۆمبیلێکی بۆمبڕێژکراوەوە تەقینەوەیەکیان ئەنجامدا و بەپێی ئامارە سەرەتاییەکان لە پەلامارەکەدا 8 سەرباز گیانیان لەدەستداوە و 5 سەربازی دیکەش برینداربوون.
بەپێی ئەو زانیارییانەی لەلایەن هێزە چەکدارەکانی تورکیاوە بڵاوکراونەتەوە، لەو ناوچەیەی بنکەی پۆلیسی دوراکی لێیە لە شارۆچکەی شەمزینانی هەکاری، چەکدارانی رێکخراوی تیرۆریستیی پەکەکە، لە کاتژمێر 09:45دا لەرێگەی ئۆتۆمبێلێکی بۆمبڕێژکراوەوە تەقینەوەیەکیان ئەنجامداوە.
بەپێی ئامارە سەرەتاییەکان بەهۆی پەلامارەکەوە و بەپێی ئامارە سەرەتاییەکان 8 سەرباز گیانیان لەدەستداوە و 5ی دیکەش برینداربوون. چارەسەری پزیشکیی ئەو بریندارانەی بۆ نەخۆشخانەکانی ناوچەکە گوازراونەتەوە، دەستیپێکردووە. بەهۆی تەقینەوەکەشەوە چاڵێک کە تیرەکەی 13-15 مەتر دەبێت و 6-7 مەتر قووڵە، درووستبووە.
هاوکات ئۆپەراسیۆنێکی بەرفراوان لەناوچەکە دەستیپێکردووە.