Cemal Aşan
22 کانوونی یەکەم 2020•نوێکردنەوە: 22 کانوونی یەکەم 2020
وان-AA
سەرۆکایەتی داواکاری گشتیی وان، کۆتایی هێنا بە لێکۆڵینەوەکانی لە دۆسیەی نوقمبوونی بەلەمیک لە دەریاچەی وان کە تیایدا ٦۱ کۆچبەری نایاسایی گیانیان لەدەستدا.
لە چوارچێوەی لێکۆڵینەوەکاندا، ۱۲ تۆمەتباری دۆسیەکە، شەشیان لەئێستادا دەستبەسەرن و بەتۆمەتی "قاچاغچێتی بە کۆچبەران" و "بوون بە هۆکاری مەرگی چەند کەسێک" داوای سزای زیندانی ۳٨ ساڵ و شەش مانگیان بۆ کرا.
بڕیارە هەفتەی داهاتوو دادگاییکردنی تۆمەتبارەکان دەست پێ بکات.