Sayim Harmancı,Mesut Varol
30 تشرینی یەکەم 2020•نوێکردنەوە: 15 تشرینی دووەم 2020
هه‌كاری – AA
سه‌دان وه‌رزشوانی ٤٠ پارێزگای توركیا كه به‌مه‌به‌ستی به‌شداریكردن له گێمی دووه‌می پاڵه‌وانێتی سه‌وڵ لێدانی توركیا كه له دۆڵی زاب له پارێزگای هه‌كاری به‌ڕێوه‌ده‌چێت روویان له هه‌كاری كردووه، به میواندۆستی خه‌ڵكی ناوچه‌كه و سروشتی دڵڕفێنی هه‌كاری سه‌رسام بوون.
- سه‌دان وه‌رزشوانی ٤٠ پارێزگای توركیا كه به‌مه‌به‌ستی به‌شداریكردن له گێمی دووه‌می پاڵه‌وانێتی سه‌وڵ لێدانی توركیا كه له دۆڵی زاب له پارێزگای هه‌كاری به‌ڕێوه‌ده‌چێت روویان له هه‌كاری كردووه، به میواندۆستی خه‌ڵكی ناوچه‌كه و سروشتی دڵڕفێنی هه‌كاری سه‌رسام بوون. ( Sayim Harmancı - ئاژانسی ئانادۆڵو )
ئه‌نجامدانی گێمی دووه‌می پاڵه‌وانێتییه‌كه له‌و ناوچه‌یه رۆڵێكی گرنگی هه‌یه بۆ پته‌وتركردنی برایه‌تی و خۆشه‌ویستی له‌نێوان خه‌ڵكی ناوچه جیا جیاكانی توركیا. وه‌رزشوانان دوا به دوای ئه‌نجامدانی یارییه‌كان كاتێكی خۆش له‌نێو سروشتی دڵڕفێن به‌سه‌ر ده‌به‌ن و به ناو شاری هه‌كاری-دا ده‌سووڕێنه‌وه.
وه‌رزشوان له یانه‌ی وه‌رزشی ماناڤگات/ئانتالیا، فهیزانور كاراباجاك به په‌یامنێری ئاژانسی ئانادۆڵوی راگه‌یاند كه رۆحیه‌تی هاریكاری و هاوكاری له هه‌كاری زۆر سه‌رنجڕاكێش و تایبه‌ته و گوتی: "خه‌ڵكی ئێره زۆر شیرینه و به میواندۆستی و گرنگیپێدانهكهیان سه‌رسامم".
هاوکات ئۆنور مهمئۆغڵو كه له ریزه‌وه هاتووه گوتی: "هه‌كاری له‌وه باشتره كه پێشبینیمان ده‌كرد. پێشتریش هاتبووم بۆ ئێره، به‌ڵام زۆر نهگهڕابووم. له‌گه‌ڵ هه‌ر هاتنێكمدا بۆ ئێره، زیاتر سه‌رسام ده‌بم".