İrem Demir, Hikmet Faruk Başer
05 مای,س 2026•نوێکردنەوە: 05 مای,س 2026
وەزارەتی بەرگریی تورکیا مووشەکی نیشتمانیی "یڵدرم خان" کە لە لایەن ناوەندی توێژینەوە و پەرەپێدان سەر بە وەزارەتەکەیان دروست کراوە، لە میانی پێشانگای نێودەوڵەتی بەرگریی و بۆشایی ئاسمان SAHA 2026 بە ڕای گشتی ناساند.
وەزیری بەرگریی تورکیا یاشار گولەر لە میانی پێشانگای نێودەوڵەتی بەرگریی و بۆشایی ئاسمان SAHA 2026 بەشداری لە پڕۆگرامی بەرهەمە نوێیەکانی ناوەندی توێژینەوە و پەرەپێدان سەر بە وەزارەتی بەرگریی وڵاتەکەی کرد.
پێشانگاکە کە ئاژانسی ئانادۆڵو هاوبەشی میدیاییەکەی دەکات، لە هۆڵی پێشانگای نێودەڵەتی ئیستانبوڵ بەڕێوە دەچێت.
لە میانی پێشکەشکردنی گوتارێکدا، وەزیری بەرگریی تورکیا، بەرهەمەکانی ناوەندی توێژینەوە و پەرەپێدان سەر بە وەزارەتەکەی بە شانازییەکی گەورە بۆ وڵات و هێزە چەکدارەکانیان وەسف کرد.
وەزیری بەرگریی تورکیا یاشار ڕایگەیاند کە پیشەسازیی بەرگریی تورکیا لە ئاکامی وەبەرهێنان زۆر بەنرخ، تواناکانی پەرەی پێدرا.
یاشار گولەر باسی لەوەش کرد کە لە ئاکامی پلانێکی درێژخایەن، ئیرادەی پێداگرانە و ڕوانگەی پەرەپێدان، هەماهەنگییەکی زۆر بۆ گەیشتن بۆ ئەم ئامانجانە کرا و گوتیشی: "ئێستا گەیشتووینە خاڵێکی جێی شانازی. پەرەپێدان بە سیستەمی بەرگریی، پێویستی بە نوێبوونەوەیە و بەهێزکردنی سیستەمی بەرگریی و پەرەپێدان بە دۆخەکە، چالاکی بەردەوام و توێژینەوەی پێویستە. لەم بوارەدا وەزارەتەکەمان بە پێداگرییەکی زۆرەوە بەردەوامە لەسەر پڕکردنەوەی پێویستییەکانی هێزە چەکدارەکانمان".
یاشار گولەر دواتر ژووری ناساندنی بەرهەمەکانی پیشەسازیی بەرگریی لەوانەش مووشەکی بالیستیکی دوورمەودای "یڵدرم خان"ی بەسەر کردەوە.
مووشەکی هاپیەرسۆنیکی یڵدرم خان توانای بڕینی خێرایی ٩ بۆ ٢٥ ماخی هەیە. (١ ماخ: خێرایی هەزار و ٢٣٥ کیلۆمەترە لە کاتژمێرێکدا)
سووتەمەنی مووشەکەکە تترائۆکسیدی نایترۆجینە و بە چوار مەکینەوە ئاراستە دەکرێت.
سیستەمەکە لە چوارچێوەی پلانی جەنگی مودێرندا، بەهێزکەرەوەیەکی گرنگە و خێرایی و توانای بەهێز لە ئاراستەکردنی، هێزی دەستنیشانکردنی لایەنی بەرامبەری بەرتەسک دەکاتەوە.
یڵدرم خان بە هەڵگرتنی ٣٠٠ کیلۆگرام تەقەمەنی، ڕکابەری لەگەڵ هاوشێوەکانی دەکات.