Yeşim Sert Karaaslan
15 ئاب 2024•نوێکردنەوە: 19 ئاب 2024
ئەنقەرە - AA
وەزارەتی تەندروستیی تورکیا بڵاویکردەوە کە حاڵەتی توشبوون بە ئاوڵەی مەیمون (mpox) لە تورکیا تۆمار نەکراوە کە بەتایبەتی لە کیشوەری ئەفریقا بەدیدەکرێت، لەبەرئەوە هێشتا پێویست بەهیچ سنووردارییەک یان ڕێکاری زیاتر ناکات.
لە ڕاگەیاندراوێکدا کە لە هەژماری تۆڕی کۆمەڵایەتی ئێکسی وەزارەتەکەدا بڵاوکراوەتەوە، ئەوە وەبیرهێنرراوەتەوە دوای کۆبوونەوەکەی ١٤ی ئابی ٢٠٢٤ی لیژنەی دۆخی بەپەلەی کە لەلایەن ڕێکخراوی تەندروستی جیهانییەوە ئەنجامدرا، نەخۆشی ئاولەی مەیمون (mpox) بە بارێکی نائاسایی تەندروستی گشتیی ڕاگەیاندراوە لەسەر ئاستی نێودەوڵەتی.
هەروەها لە ڕاگەیاندراوەکەدا هاتووە: "لە ساڵی ٢٠٢٤دا حاڵەتی توشبوون بە ئاوڵەی مەیمون لە تورکیا تۆمار نەکراوە کە بەتایبەتی لە کیشوەری ئەفریقا بەدیدەکرێت، لەبەرئەوە هێشتا پێویست بەهیچ سنووردارییەک یان ڕێکاری زیاتر ناکات. لەلایەن وەزارەتەکەمانەوە کاری پێویست ئەنجام دەدرێت و دامەزراوەی زانستیی و ژێرخانی تەندروستیمان بە هەستیارییەوە چاودێری دۆخەکە دەکەن".