Fakhradin Ibrahim Mohammad
01 ئەیلوول 2023•نوێکردنەوە: 02 ئەیلوول 2023
هەولێر - AA
وەزیری ناوخۆی تورکیا عەلی یەرلیکایا ڕایگەیاند بەرەوە لە ئامێزگرتنی برایانم لە ئاگری دەچم.
عەلی یەرلیکایا لە هەژماری خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی X، بڵاویکردەوە کە سەردانی پارێزگای ئاگری دەکات و لەم بارەیەوە ڕایگەیاندووە: "بەرەوە لەئامێزگرتنی برایانم لە ئاگری دەچم".
وەزیری ناوخۆی تورکیا هەروەها لە نووسینەکەدا ئاماژەی بە نووسینێکی ئەحمەدی خانی داوە و نووسیویەتی، یەکێک لە گەورەترین بەهاکانی ئاگری، زانا و بیرمەندی ئیسلامی، شاعیر ئەحمەدی خانی بووە کە دەڵێت: "هەموو کەس بزانێت، لە بەهێزبووندا دادپەروەری و لە لاوازبووندا دەبێ غیرەتی خۆت نیشان بدەی".
لە کۆتایی پەیامەکەیدا، یەرلیکایا نووسیویەتی: "دەچمە لای ئەو برا ڕەسەنانەم لە ئاگری کە هەموو کاتێک لایەنگری ماف و دادپەروەری بوون و ئینشائەڵڵا چای دەمکراوی دەستیان دەخۆم".
بڕیارە سبەی شەممە ٢ی ئەیلوول، وەزیری ناوخۆی تورکیا عەلی یەرلیکایا، سەردانی پارێزگای ئاگری بکات و لەگەڵ چین و توێژەکانی ئەو پارێزگایە کۆببێتەوە.