Sarp Özer,Rewa Mahmood Hasan
18 حوزەیران 2019•نوێکردنەوە: 18 حوزەیران 2019
ئەنقەرە-AA
وه‌زاره‌تی به‌رگریی توركیا رایگەیاند کە "له‌مڕۆوه له لایه‌ن وه‌زیری به‌رگریی تورکیا، خولوسی ئاکاروە، وه‌ڵامنامه‌ی نامه‌كه‌ی وه‌زیری به‌رگریی ئه‌مریكا به‌وه‌كاله‌ت، پاترک شاناهان نێردراوه".
وەزارەتی بەرگریی تورکیا لە راگەیەندراوێکیدا ئاماژەی بەوەداوە کە خولوسی ئاکار وەڵامی نامەکەی شاناهان-ی داوەتەوە کە لە شەشی حوزەیرانی ٢٠١٩دا رەوانەی کردبوو. لە وەڵامی ئاکاردا بۆ نامەکەی شاناهان جارێکی دیکە جەختکراوەتەوە لەسەر نیگەرانییەکان بەرامبەر هەڵوێستێک کە نەگونجاوە لەگەڵ رۆحیەتی هاوپەیمانێتیدا.
وه‌زاره‌تی به‌رگریی توركیا ئاماژە بەوە داوە کە لە وهڵامنامهكهی ئاكاردا باس له گرنگیی به‌رده‌وامیدان به كاره‌كان كراوه بۆ درێژه‌دان به دیالۆگ له‌سه‌ر بنه‌مای رێزی به‌رامبه‌ر و دۆستایه‌تی و دۆزینه‌وه‌ی چاره‌سه‌رێكی گونجاو بۆ كێشه‌كان.