İsmet Karakaş,1 23
18 حوزەیران 2019•نوێکردنەوە: 19 حوزەیران 2019
ئه‌نقه‌ره - AA
به‌تۆمه‌تی "به‌ڕێوه‌به‌ردنی رێكخراوی تیرۆریستیی"، "پروپاگه‌نده‌كردن بۆ رێكخراوی تیرۆریستیی"، "نه‌یاری به‌رامبه‌ر یاسای كۆبوونه‌وه و رێپێوان و خۆپیشاندان"، "به‌ئاشكرا هاندانی گه‌ل بۆ كین و دوژمنایه‌تی"، "هاندانی گه‌ل بۆ پابه‌ندنه‌بوون به یاساكان"، "هاندان بۆ ئه‌نجامدانی تاوان" و "شانازیكردن به تاوان و تاوانباران" دادگاییكردنی هاوسه‌رۆكی پێشووی هه‌ده‌په، سه‌ڵاحه‌ددین ده‌میرتاش به‌رده‌وام بوو.
دانیشتنی دادگاییکردنه‌كه كه له كه‌مپی گرتووخانه‌ی سینجان له لایه‌ن 19ـه‌مین دادگای سزای قورسی ئه‌نقه‌ره‌وه به‌ڕێوه‌چوو، ده‌میرتاش له رێگه‌ی ته‌له‌كۆنفرانسه‌وه له گرتووخانه‌ی ئه‌دیرنه كه تیایدا ده‌ستبه‌سه‌ره به‌شدار بوو. له‌و دانیشتنه‌دا هه‌ندێک له په‌رله‌مانتارانی هه‌ده‌په و پارێزه‌ران له هۆڵی دادگا ئاماده‌بوون.
ده‌میرتاش به نیگه‌رانی ده‌ربڕین به‌رامبه‌ر كۆچی دوایی یه‌كه‌م سه‌ركۆماری هه‌ڵبژێردراوی میسر به رێگه‌ی دیموكراسی، محه‌مه‌د مورسی ده‌ستی به به‌رگری كرد و گیانله‌ده‌ستدانی مورسی له زیندان به "تاوان" له قه‌ڵه‌مدا.
ده‌میرتاش باسی له‌وه كرد كه مورسی ماوه‌یه‌كی زۆر ده‌ستبه‌سه‌ركرا و باسی له‌وه‌یش كرد كه خۆیشی به ناحه‌ق ده‌ستبه‌سه‌ر كراوه.
سه‌ڵاحه‌ددین ده‌میرتاش ره‌خنه‌كانی له‌باره‌ی قۆناغی دادگا له توركیا و پاكێچی چاكسازی دادگا له‌سه‌ر دادگاییكردنی به ده‌ستبه‌سه‌ركراوی خسته‌ڕوو و رایگه‌یاند "ئه‌گه‌ر ئازاد بكرێت هاوكار ده‌بێت بۆ قۆناغی ئاشتیی".
ده‌میرتاش دوای ئه‌وه‌ی رایگه‌یاند "له‌و روونكردنه‌وانه‌ی له لایه‌ن پارێزه‌رانه‌وه دراون له‌باره‌ی ئه‌و چاوپێكه‌وتنانه‌ی له ئیمراڵی كراون تێده‌گه‌ین كه ئه‌وه له چاوپێكه‌وتنی پارێزه‌ر تێناپه‌ڕێت، به‌ڵام ئێمه به‌ستراوین به‌وه‌وه" به‌پێویستی زانی په‌ره به "زمانی ئاشتیی هاوبه‌ش" بدرێت.
- گوتنی "به‌ڕێز ئۆجالان تاوان نییه"
ده‌میرتاش كه له‌باره‌ی داواكارینامهی ژماره ١٢ كه له‌گه‌ڵ سكاڵانامهی ئاماده‌كراو یه‌كخرابوو داكۆكی له خۆی ده‌كرد ئاماژه‌ی به‌وه دا كه گوتاره‌كانی كه له چوارچێوه‌ی كاری سیاسی داونی وه‌ك ئه‌نجامدانی تاوان رووبه‌ڕووی كراونه‌ته‌وه.
ده‌میرتاش بانگه‌شه‌ی ئه‌وه‌ی كرد كه ته‌نها چه‌ند گوته‌یه‌ك له گوتاره‌كه‌ی ده‌رهێندراوه و هه‌مووی نه‌خراوه‌ته روو كه رایگه‌یاندبوو "ده‌وڵه‌ت له دیاربه‌كر واته قه‌ره‌قۆڵ. هیچ نوێنه‌رایه‌تییه‌كی دیكه‌ی نییه. یه‌ك تاكه (نوێنه‌ری) هه‌ڵبژێردراوی نییه. ئاكه‌په لێره هیچ مه‌ودایه‌كی سیاسی نه‌ماوه".
ده‌میرتاش ته‌واوی گوتاره‌كه‌ی خوێنده‌وه كه له داواكارینامه‌كه‌دا باس كراوه و ئاماژه‌ی به‌وه دا كه سووره له‌سه‌ر گوتاره‌كه‌ی و بانگه‌شه‌ی ئه‌وه‌ی كرد كه كرۆكی گوتاره‌كه ره‌خنه‌گرتن بووه.
ده‌میرتاش بانگه‌شه‌ی ئه‌وه‌یشی كرد كه به‌كارهێنانی وشه‌ی "به‌ڕێز" بۆ سه‌رده‌سته‌ی رێكخراوی تیرۆریستی په‌كه‌كه، عه‌بدوڵڵا ئۆجالان تاوان نییه.
پشووی نیوه‌ڕۆ به دانیشتنی دادگا درا.
له میانی لێكۆڵینه‌وه له دۆسیه‌ی تیرۆر له لایه‌ن سه‌رۆكایه‌تی داواكاری كۆماریی دیاربه‌كر دوای ئه‌وه‌ی چواری تشرینی دووه‌می ٢٠١٦ ده‌میرتاش ده‌ستگیركرا، پاشان ده‌ستبه‌سه‌ر كرا.
هۆبه‌ی پێنجی فه‌رمانگه‌ی سزاكانی دادگای باڵا به پاساوی ئه‌منی بڕیاری دا دۆسیه‌ی لێكۆڵینه‌وه له ده‌میرتاش بۆ دادگای سزا قورسه‌كانی ئه‌نقه‌ره ره‌وانه بكات.
له سكاڵانامه ئاماده‌كراوه‌كه‌دا داواكراوه به‌تۆمه‌تی "به‌ڕێوه‌بردنی رێكخراوی تیرۆریستی"، "پڕوپاگه‌نده‌كردن بۆ رێكخراوی تیرۆریستی"، "سه‌رپێچیكردنی یاسای گردبوونه‌وه، خۆپیشاندان و رێپێوان"، "هاندانی خه‌ڵك به ئاشكرا بۆ رق و كینه و دووبه‌ره‌كی"، "ستایشكردنی تاوان و تاوانباران" ده‌میرتاش له ٤٣ ساڵ تاكو ١٤٢ ساڵ به زیندانیكردن سزا بدرێت.