Necat Hazar
02 تەمووز 2023•نوێکردنەوە: 03 تەمووز 2023
وان - AA
لە قەزای گەڤاش سەر بە پارێزگای وان مینی پاسێک دوای ئەوەی کۆنترۆڵی لەدەست دا، کەوتنە ناو دەریاچەی وان و بەو هۆیەوە ١١ کەس بریندار بوون کە برینی یەکێکیان سەختە.
لە نزیک دامەزراوە کۆمەڵایەتییەکانی کاروباری ئاوی دەوڵەت، مینی پاسەکە کە ژمارەی تابلۆکەی 31 AJA 12 بوو، کۆنترۆڵی لەدەست دا و کەوتە ناو دەریاچەی وان.
دوای ئاگادارکردنەوەیان لە رووداوەکە، تیمەکانی فریاگوزاری خێرای ١١٢ و UMKE و پۆلیس و ئاگرکوژێنەوە گەیشتنە شوێنی رووداوەکە.
١١ کەس کە لە رووداوەکەدا بریندار بوون، لەلایەن تیمەکانی تەندروستییەوە رزگار کران و گەیەندرانە نەخۆشخانە.
ئەوەش زانراوە کە رەوشی تەندروستی یەکێک لە بریندارەکان خراپە.