Ayşenur Sağlam,Ramal Abdullah Mahmood
14 حوزەیران 2018•نوێکردنەوە: 15 حوزەیران 2018
ئه‌نقه‌ره - AA
وه‌زیری گومرک و بازرگانی توركیا، بوله‌نت توفه‌نكچی به ئاماژه‌دان به‌وه‌ی كه له دوێنێوه كۆتایی به قه‌ره‌باڵغی ده‌روازه سنوورییه‌كانی توركیا له‌گه‌ڵ سووریا به‌بۆنه‌ی نزیكبوونه‌وه‌ی جه‌ژنی ره‌مه‌زان هاتووه رایگه‌یاند "نزیكه‌ی ١٢٥ هه‌زار په‌نابه‌ری سووری به‌مه‌به‌ستی به‌سه‌ربردنی جه‌ژنی ره‌مه‌زان له وڵاته‌كه‌یان له توركیاوه سه‌ردانی سووریایان كردۆته‌وه و له ١٨ی حوزه‌یرانیشه‌وه رێگه به گه‌ڕانه‌وه‌یان ده‌درێت بۆ توركیا".
بوله‌نت توفه‌نكچی به په‌یامنێری ئاژانسی ئانادۆڵوی راگه‌یاند كه به‌مه‌به‌ستی راییكردنی كاره‌كانی گه‌ڕانه‌وه‌ی په‌نابه‌ران تیمه‌كانیان هه‌وڵه‌كانیان چڕكردۆته‌وه و هه‌موو رێوشوێنێكیشیان گرتۆته به‌ر بۆ ئه‌وه‌ی به‌ربگرن له دروستبوونی هه‌ر ئاسته‌نگێك له راییكردنی كاره‌كانیاندا.
وه‌زیری گومرک و بازرگانی توركیا به ئاماژه‌دان به‌وه‌ی كه له دوێنێوه كۆتایی به قه‌ره‌باڵغی ده‌روازه سنوورییه‌كانی توركیا له‌گه‌ڵ سووریا به‌بۆنه‌ی نزیكبوونه‌وه‌ی جه‌ژنی ره‌مه‌زان هاتووه گوتی: "نزیكه‌ی ١٢٥ هه‌زار په‌نابه‌ری سووری به‌مه‌به‌ستی به‌سه‌ربردنی جه‌ژنی ره‌مه‌زان له وڵاته‌كه‌یان له توركیاوه سه‌ردانی سووریایان كردۆته‌وه و له ١٨ی حوزه‌یرانیشه‌وه رێگه به گه‌ڕانه‌وه‌یان ده‌درێت بۆ توركیا".
بوله‌نت توفه‌نكچی له‌باره‌ی سه‌ردانی په‌نابه‌رانی سووریش بۆ وڵاته‌كه‌یان له رێگای ده‌روازه سنووریه‌كانه‌وه گوتی: "تاكو ئێستا نزیكه‌ی ١٢٥ هه‌زار په‌نابه‌ری سووری سه‌ردانی وڵاته‌كه‌یان کردووە كه ٦١ هه‌زار و ٤٢٨ په‌نابه‌ر له جیلڤهگۆزووهوه، ١٦ هه‌زار و ٧٨ له كاركامشهوه، ٤٧ هه‌زار له ئۆنجوپنارهوه گه‌ڕاونه‌ته‌وه سووریا. له كۆی ئه‌و ١٨٥ هه‌زار په‌نابه‌ره‌ی ساڵی رابردوو سه‌ردانی وڵاته‌كه‌یان كردبوو زیاتر له ٢٧ هه‌زاریان له سووریا مانه‌وه و نه‌گه‌ڕانه‌وه توركیا. له كۆی ئه‌و ١٢٠ هه‌زار و ٨٢٦ په‌نابه‌ره سووریه‌ی له ده‌روازه‌ی سنووری جیلڤهگۆزووهوه بۆ جه‌ژنی ره‌مه‌زان سه‌ردانی سووریایان كردبۆوه ٩٨ هه‌زار و ١٨٦یان گه‌ڕانه‌وه توركیا و ٢٢ هه‌زار و ٦٤٠یشیان نه‌گه‌ڕانه‌وه و له سووریا مانه‌وه. هه‌روه‌ها له كۆی ئه‌و ٦٤ هه‌زار و ١٧٩ پهنابهرهیش كه له ده‌روازه‌ی سنووری ئۆنجوپنارهوه سه‌ردانی وڵاته‌كه‌یان كردبوو ٥٩ هه‌زار و ٥٨٢یان گه‌ڕانه‌وه توركیا و چوار هه‌زار و ٥٩٧یشیان له سووریا مانه‌وه".