Yılmaz Kazandıoğlu
15 نیسان 2024•نوێکردنەوە: 16 نیسان 2024
وان - AA
هێزە ئەمنییەکانی تورکیا ٢٢٢ کەسیان بە گومانی پەیوەندی بە ڕێکخراوی تیرۆریستی پەکەکە/کەجەکەوە دەستگیر کرد.
بە پێی ڕاگەیەندراوێکی بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی وان، هەوڵەکان بۆ بەرەنگاربوونەوەی چالاکییە تیرۆریستییەکان بەردەوامە.
بە پێی ئەو ڕاگەیەندراوە، هێزە ئەمنییەکان لە میانی ڕۆژانی ١ بۆ ١٤ی نیسان، ٢٢٢ کەسیان دەستگیر کردووە کە گومان دەکرێت پەیوەندییان بە ڕێکخراوی تیرۆریستی پەکەکە/کەجەکەوە هەبێت.
ڕێکاری کارگێڕی و یاسایی دژ بە دەستگیرکراوەکان گیرایە بەر.