Tanju Özkaya
12 ئەیلوول 2020•نوێکردنەوە: 16 ئەیلوول 2020
ئەنقەرە - AA
٤٠ ساڵ بەسەر كودەتا سەربازييەكەى ١٢ى ئەيلوولى ساڵى ١٩٨٠ تێدەپەڕێت، ئەو كودەتايەى كە وەكو پەڵەيەكى رەش لە مێژووى ديموكراتيدا تۆماركراوە و ئازارەكانى رێكارى وەهاى لەگەڵ خۆي‌دا هێنا كە چەندين ساڵە لە بيرەوەرييدا نەسڕدراونهتهوه.
كودەتاكەى ١٢ى ئەيلوول، كە دوايين كودەتاى سەربازييە لە مێژووى كۆمارى توركيا و به ریزبەندیى فەرمانى سەربازیى بەڕێوەچووە، بە لە سێدارەدان، هەڵسوكەوتى خراپ و پێشێلكردنى مافەكانى مرۆڤ، شوێنى خۆى لە هزرەكاندا پاراستووە.
سەر لەبەيانى رۆژى ١٢ى ئەيلوول، لە راديۆى تەرەتە لە دواى سروودى نيشتيمانیى لەگەڵ لێدانى سروودى جەنگ و خوێندنەوەى بەياننامەى "ژمارە يەك" كە لەلايەن سەرۆكی ئەركانى ئەوكانى سوپاى توركيا، جەنەراڵ كەنان ئەڤرەن-وە واژووكرابوو، بە فەرمى كودەتا بەسەر ديموكراتییدا راگەيەنرا.
بە گوێرەى ئەو زانيارييانه‌ی كە پەيامنێرى ئاژانسى ئانادۆڵو كۆيكردووەتەوە، ئامادەكاریى بۆ ١٢ى ئەيلول لە مانگى حوزەيرانى ١٩٨٠وە لە بارەگاى سەرۆكايەتى ئەركانەوە دەستيپێكردووە. بۆ جێبەجێكردنى كودەتاكە كه ناوى نهێنى "ئۆپەراسيۆنى ئاڵا"ی لێنرابوو و فەرمان بە فەرماندەكانى سوپا كرابوو كاتژمێر ٤:٠٠ى رۆژى ١١ى تەمووز دەست بە جووڵه بكەن.
رۆژی ٢ى تەمووز كه حكوومەتەكەى سولەيمان دەميرهل، متمانە لەلايەن پەرلەمانەوە به‌ده‌ستهێنا، كودەتاچييەكان پیلانەكەيان دواخست.
ئه‌نجوومه‌نی ئاسایشی نیشتمانیی كه له هه‌ریه‌ك له كودهتاچییان، سه‌رۆكی ئه‌ركانی سوپا، جه‌نه‌راڵ كه‌نان ئه‌ڤره‌ن، فه‌رمانده‌ی هێزه وشكانییه‌كان، جه‌نه‌راڵ نوره‌ددین ئه‌رسین، فه‌رمانده‌ی هێزه ئاسمانییه‌كان، جه‌نه‌راڵ ته‌حسین شاهینكایا، فه‌رمانده‌ی هێزه ده‌ریاییه‌كان، ئه‌دمیراڵ نه‌ژات تومه‌ر و فه‌رمانده‌ی گشتیی جه‌ندرمه، جه‌نه‌راڵ سه‌دات جهلاسون پێكهاتبوو، سه‌رجه‌م ده‌سه‌ڵاته‌كانی گرته ده‌ست.
كودەتاچييەكان، جێبەجێكردنى دەستووريان هەڵپەسارد و پاشان پەرلەمانى توركيايان هەڵوەشاندەوە و بەردەوامبوون لەسەر چالاكييە دژە ديموكراتييەكانيان.
هه‌روه‌ها دەرگاى پارتە سياسييەكانيان داخست. سولەيمان دەميرهل و بولەنت ئەجەويد-يان بۆ حەمزەكۆى و نەجمەددين ئەربەكان و ئالپئارسلان توركەشيان بۆ ئوزون ئادا دوورخسته‌وه.
لەو سەردەمەى كە رۆشنبيریى و هونەريش كرانە ئامانج، نزيكەی هەزار فیلم قەدەغەكران، نزيكەى چوار هەزار مامۆستا و سەدان مامۆستاى زانكۆ لە كارەكانيان دوورخرانەوە. سزاى هەزاران ساڵ زيندانى بەسەر دەيان رۆژنامەنووس سەپێنرا.
- دۆسیه‌ی ياسایی لەسەر كودەتاچييەكان
هه‌ردوو كودەتاچى، كه‌نان ئه‌ڤره‌ن و ته‌حسین شاهینكایا بە "هەوڵدانى كرده‌یی بۆ گۆڕينى تەواوى يان بەشێكى يان پووچەڵكردنەوەى دەستوورى كۆمارى توركيا و هەڵگرتن و رێگرتن لە جێبەجێكردنى ئەركەكانى پەرلەمانى توركيا كە بە دەستوور دامەزرێنراوە" تۆمەتباركران.
دادگا لە ١٨ى حوزەيرانى ساڵى ٢٠١٤دا بەو تۆمەتانەى سەرەوە سزاى به‌ندكردنی هەتاهەتايى قورسكراوى بەسەر ئەڤرهن و شاهينكايا-دا سەپاند.
جگە لەوە بڕيارى دەستبەسەرداگرتنى سەرجەم موڵك وماڵى ئەڤرەن و شاهينكايا درا و هەردووكیان لە سوپاى توركيا دوورخرانەوە و بڕيار لەسەر نەگەڕاندنەوەى پلە سەربازييەكانيان درا.