Halil Demir
19 ئەیلوول 2020•نوێکردنەوە: 19 ئەیلوول 2020
ئيستانبوڵ - AA
له كۆی ١٣١ گومانلێكراوی رێكخراوى تيرۆريستى فەتحوڵڵاچى (فەتۆ)، كه لە ئۆپەراسيۆنێكدا بۆ سه‌ر رێكخستنه‌كانی رێكخراوه‌كه له‌نێو سوپای توركیادا، له ٣٤ پارێزگای توركیا كە ناوەندەكەى ئيستانبوڵ بوو، قۆڵبهستكرابوون، ٩٤یان به‌ندكران.
رێكارە یاساییه‌كان له‌دژی دوو ئەفسەر بە پلەى رائيد، شه‌ش ئەفسەر بە پلەى نەقيب، چوار ئەفسەر بە پلەى ملازمى يەك، شەش ئەفسەر بە پلەى ملازم، ٣١ ئەفسەرى فەوج و ٨٢ عەريف، كه كۆى گشتییان ١٣١ گومانلێكراون، و لە چوارچێوەى لێكۆڵينەوەیهك كە لەلايەن داواكارى گشتيى كۆماريى ئيستانبوڵەوە بەڕێوەدەبرێت، رۆژی ١٦ى ئەيلوول له ئۆپەراسيۆنێك كە ناوەندەكەى ئيستانبوڵ بوو لە ٣٤ پارێزگا بەڕێوەچوو، قۆڵبهستكرابوون، كۆتاییهات.
له ئه‌نجامی رێكاره‌كاندا، ٣٦ له گومانلێكراوه‌كان ئازادكران و ٩٥ گومانلێكراوه‌كه‌ی ديكە، لە دواى پشكنینی تەندروستى، رەوانەى دادگا كران و ٩٤يان فه‌رمانی به‌ندكردنیان بۆ ده‌ركرا و يەكێكيشيان به مه‌رج ئازادكرا.
- ئۆپەراسيۆنه‌كه
لە چوارچێوەى ئەو لێكۆڵينەوەى كە لەلايەن داواكارى گشتيى كۆماريى ئيستانبوڵەوە بەڕێوەدەبرێت، بە تۆمەتى ئەندامبوون لە رێكخستنە جۆراوجۆرەكانى فەتۆدا فەرمانى قۆڵبەستكردن بۆ ١٣٢ گومان‌لێكراو دەركرا كە ٨٢یان كارمەند و ٥٠یان لە سوپا دەركراون یان خانەنيشن كراون.
تيمەكانى بەڕێوەبەرايەتى هۆبەى بەرەنگاربوونەوەى تيرۆر لە ئيستاتبوڵ، به‌مه‌به‌ستی قۆڵبەستكردنى گومانلێكراوان، رۆژی ١٦ى ئەيلوول ئۆپەراسيۆنێكیان له ٣٤ پارێزگا ئه‌نجامدا كە ناوەندەكەى ئيستانبوڵ بوو، و ١٣١ له گومانلێكراوه‌كان قۆڵبەستكران.
كارەكان به‌مه‌به‌ستی قۆڵبەستكردنى گومانلێكراوەكهى دیكه بەردەوامە.