ھەکاری
لەگەڵ دەستبەکاربوونی (نەجمەدین کاڵکان) پارێزگاری ھەکاری، دوێنێ بەسەردان چووە ھەردوو ناوچەی (شەمزینان و گەڤەر) ئەو شوێنانە ساڵی رابردوو بەھۆی شەڕی نێوان سوپای تورکیاو پەکەکە، ئۆپەراسیۆنی سەربازیی تێدا ئەنجامدرا.
خەڵکی ناوچەکە پێشوازییی گەرمیانکرد لەپارێزگاری ھەکاری و خوازیاربوون بایەخی زۆرتر بەناوچەکەیان بدرێ لەسەردەمی دەسەڵاتدارێتی ئەودا، یەکەمجارە پارێزگارێک بچێتە ئەو شوێنانە.
کاڵکان لەناو گەڕەکەکانی گەڤەر گەڕاو لەگەڵ دانیشتووانەکەی قسەی کرد نەجمەدین کاڵکان گوتی " ھەست دەکەین لەدوای بەرقەراربوونی ئاشتی و سەقامگیریی، پرۆسەی وەبەرھێنان لەم ناوچەیە خێراتربووە، ئێستا کارکردن بۆ دروستکردنی فڕۆکەخانە درێژەی ھەیە. فڕۆکەخانەی شڕناخ کرایەوە. پێموایە لە داھاتوویەکی زۆر نزیکدا فڕۆکەخانەی ھەکاریش دەکرێتەوە. ئەگەر ئاشتی و متمانە ھەبێ، وەبەرھێنەران روو لە ئێرە دەکەن".