Fatma Esma Arslan
26 کانوونی دووەم 2018•نوێکردنەوە: 28 کانوونی دووەم 2018
ئه‌نقه‌ره - AA
به‌مه‌به‌ستی ره‌شكردنی ئۆپه‌راسیۆنی لقی زه‌یتونی سوپای توركیا له رێگه‌ی تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تییه‌وه، په‌یه‌ده/په‌كه‌كه وێنه‌كانی ئاژانسی ئانادۆڵو به‌كارده‌هێنێت و، ئه‌و وێنه‌یه‌ی له كێبڕكێی فۆتۆی İstanbul Photo Awardsی 2016ی ئاژانسه‌كه‌دا پله‌ی یه‌كه‌می به‌ده‌ستهێنا وه‌ك ئه‌وه‌ی له عه‌فرین گیرابێت، بڵاوكردووەته‌وه.
ئه‌و وێنه‌یه‌ی له تۆڕی کۆمەڵایەتی تویته‌ر بڵاوكراوه‌ته‌وه و بانگه‌شه‌ی ئه‌وه ده‌كرێت وێنه‌ی سه‌ربازانی توركی به بارمتهگیراوبن له عه‌فرین، له لایه‌ن ئاژانسی ئانادۆڵوه‌وه گیراوه و، وێنه‌ی 20 سه‌ربازه كه له 3ی ئاداری 2014دا داعش له عێراق له سێدارهیدان.
هه‌ر له تویته‌ردا بە ناونیشانی "تیرۆریست توركیا، عه‌فرین رزگار بكه‌ن" وێنه‌ی دوو منداڵی بریندار بڵاوكراوه‌ته‌وه كه هه‌ردووكی وێنەی ئاژانسی ئانادۆڵووه و، یه‌كێكیان له 11ی تشرینی یه‌كه‌می 2016دا گیراوه و، ئه‌وی دیكه‌یان له 11ی ته‌مووزی 2016دا گیراوه و، ونه‌كان دوو منداڵن له ئاکامی بۆردومانی ئاسمانیی رووسیا له حه‌له‌ب برینداربوون.
هه‌ژماره‌كانی نزیك له په‌یه‌ده ته‌نیا به‌وه‌وه نه‌وه‌ستاون به‌و وێنانه‌ی ئاژانسی ئانادۆڵو گرتوونی پروپاگه‌نده بكه‌ن، له هه‌مان كاتدا ئه‌و وێنه‌یه‌ی له كێبڕكێی فۆتۆی İstanbul Photo Awardsی 2016ی ئاژانسه‌كه‌دا پله‌ی یه‌كه‌می به‌ده‌ستهێنا وه‌ك ئه‌وه‌ی له عه‌فرین گیرابێت، بڵاوكردووەته‌وه.
ئه‌وه‌ش ده‌ركه‌وتووه كه زۆرێك له وێنه‌كان كه بۆ ره‌شكردنی ئۆپه‌راسیۆنی لقی زه‌یتون له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تیدا به‌كارده‌هێنرێت هیچ په‌یوه‌ندییه‌كیان به ئۆپه‌راسیۆنه‌كه‌وه نییه.