Behlül Çetinkaya,Meltem Bulur
26 کانوونی دووەم 2018•نوێکردنەوە: 27 کانوونی دووەم 2018
ئه‌نقه‌ره - AA
گۆڤاری تایم كه یه‌كێكه له گۆڤارە دیاره‌كانی ئه‌مریكا، له بهرگەکەیدا بڵاوی كرده‌وه كه ئه‌مریكا له‌پاش ده‌ستبه‌كاربوونی دۆناڵد تره‌مپ وه‌ك سه‌رۆك ته‌نیا كه‌وتووه و، ته‌نانه‌ت ده‌ستیكردووه به دووركه‌وتنه‌وه له یه‌كێك له گرنگترین هاوپه‌یمانانی.
ئه‌و هه‌نگاوه هه‌ڵانه‌ی تره‌مپ له دوای ده‌ستبه‌كاربوونیه‌وه تا ئێستا هه‌ڵیناون به‌رامبه‌ر ئه‌و وڵاتانه‌ی په‌یوه‌ندی نزیكیان هه‌بووه له‌گه‌ڵی بووه رۆژه‌ڤی راگه‌یاندنی ئه‌مریكا. گۆڤاری تایم له ژمارەی مانگی شوباتدا لە بەرگەکەیدا ئه‌مریكای به دووركه‌وتنه‌وه له وڵاتانی دیكه و ته‌نیا وێنهكرد.
له بابەتێکدا له‌ژێر ناوی ئه‌مریكای ته‌نیا "America Alone"، باس له‌وه كرا كه حكوومه‌ته‌كه‌ی تره‌مپ له ماوه‌ی یه‌ك ساڵدا دیدگای ئه‌و وڵاته‌ی له ده‌ستداوه و، بەرەو ته‌نیا بوون چووە.
بابەتەکە كه له لایه‌ن كارڵ ڤیك نووسراوه تیایدا ئاماژه به‌وه كراوه ئه‌مریكا كه له دوای جه‌نگی جیهانیی دووه‌م بووه‌ته به‌هێزترین وڵاتی جیهان و، بووه‌ته سه‌رچاوه‌یه‌كی ئیلهام بۆ دیموكراسی، ئه‌مڕۆ بووه‌ته وڵاتێك له بابه‌ته‌كانی وه‌ك ئازادی راگه‌یاندن و كۆچبه‌راندا ره‌خنه‌ی لێده‌گیرێت.
له بابەتەکەدا باس له‌وه كراوه كه ته‌نانه‌ت ئه‌مریكا له لایه‌ن وڵاتانی ئه‌ورووپاوه كه گرنگترین هاوپه‌یمانین ره‌خنه‌ی لێده‌گیرێت.
ئه‌مریكا به‌تایبه‌تی دوای هاتنه سه‌ر ده‌سه‌ڵاتی تره‌مپ به‌خێرایی تەنیا بووە و، ئه‌و تهنیاكهوتنهشی له ده‌نگدانه‌كه‌ی ئه‌نجوومه‌نی گشتیی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كاندا له‌سه‌ر قودس به ئاشكرا ده‌ركه‌وت كه 128 وڵات ده‌نگیاندا له‌سه‌ر ئه‌و پرۆژه یاسایه‌ی له ئه‌نجوومه‌نه‌كه خرایه ده‌نگدانه‌وه‌ی بۆ هەڵوەشاندنەوەی بڕیارەکەی ئه‌مریكا تایبەت بە ناساندنی قودس وه‌ك پایته‌ختی ئیسرائیل.
ئه‌مریكا كه سالانێكه له‌نێو ئه‌و كاراكتهرانهدایه كه ئاراسته‌ی داڕشتنه‌وه‌ی شێوه‌ی رۆژهه‌لاتی ناوه‌ڕاست دیاریده‌كه‌ن، ئیدی له‌و كۆبوونه‌وانه‌دا بوونی نییه كه له‌باره‌ی سووریاوه بڕیاریان تێدا ده‌درێت.
ئه‌مریكا له كۆبوونه‌وه‌كانی وه‌ك ئاستانا و سۆچی بوونی نییه كه هه‌نگاوی گه‌وره‌یان تێدا ده‌گیرێته‌به‌ر بۆ كۆتاییهێنانی شه‌ڕی ناوخۆی سووریا. هه‌روه‌ها ئه‌و گرووپانه‌ی ئه‌مریكا پشتیوانیان ده‌كات له ئه‌نجامی ئه‌و بڕیارانه‌ی توركیا، رووسیا و ئیران ده‌ریانكردووه بانگهێشتی ئه‌و كۆبوونه‌وانه ناكرێن. له‌سه‌ر داخوازی توركیا په‌یه‌ده كه ئه‌مریكا پشتیوانی ده‌كات، بانگهێشتی ئاستانا و سۆچی نه‌كراوه.