İlkay Güder,Mohammed Baqi Hussein
09 تشرینی دووەم 2017•نوێکردنەوە: 09 تشرینی دووەم 2017
ئه‌نقه‌ره - AA
سه‌ركۆماری توركیا، ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان رایگەیاند "گه‌له‌كه‌مان كه به قاره‌مانی له خه‌باتی سه‌ربه‌خۆییماندا به‌رگریی له نیشتمان و ئاڵاكه‌مان كردووه و سه‌رباری هه‌موو سه‌ختییه‌كان خاوه‌نداریەتی له ئایندهی خۆی كردووه، ئه‌مڕۆش خاوه‌نی ئه‌و توانایه‌یه كه هه‌موو ئه‌و هێرش و په‌لامارانه‌ی له‌سه‌ر وڵاته‌كه‌مانه، لهبارهببات".
به پێی راگه‌یه‌نراوێكی ناوه‌ندی راگه‌یاندنی سه‌رۆكایه‌تیی كۆماری توركیا، ئه‌ردۆغان په‌یامێكی بۆ 79یه‌مین ساڵوه‌گه‌ڕی كۆچی دوایی، مسته‌فا كه‌مال ئه‌تاتوركه‌وه بڵاوكردووه‌ته‌وه.
له په‌یامه‌كه‌ی ئه‌ردۆغاندا هاتووه، "مسته‌فا كه‌مال به‌و خه‌باتی سه‌ربه‌خۆییه‌ی كه سه‌ركردایه‌تیی كردووه، به سه‌ركه‌وتنه‌كانی و به‌و كۆماره‌ی دایمه‌زراندووه، ستایشی جیهانی به‌ده‌ستهێناوه و سه‌ربازێكی قاره‌مان و سه‌ركرده‌یه‌كی به‌ڕێزه".