Hasan Öymez,Mümin Altaş,Sinan Uslu,Ramal Abdullah Mahmood
10 تشرینی دووەم 2017•نوێکردنەوە: 11 تشرینی دووەم 2017
نیویۆرک – AA
سەرۆکوەزیرانی تورکیا بینالی یڵدرم رایگەیاند کۆبوونەوەکەی لەگەڵ جێگری سەرۆکی ئەمریکا مایک پێنس زۆر بەرهەمدار بووە، بە جدی لەبارەی کێشەکانەوە دواون و تاوتوێی پرسە دووقۆڵی و ناوچەییەکانیان کردووە.
لە کاتێکدا یڵدرم لە واشنتۆنەوە بەرەو نیویۆرک بەڕێ دەکەوت، لە ناو فڕۆکەدا لە بارەی کۆبوونەوەکەی لەگەڵ جێگری سەرۆکی ئەمریکا مایک پێنس بۆ میدیاکاران دوا.
سەرۆکوەزیرانی تورکیا بینالی یڵدرم رایگەیاند کۆبوونەوەکەی لەگەڵ جێگری سەرۆکی ئەمریکا مایک پێنس زۆر بەرهەمدار بووە، بە جدی لەبارەی کێشەکانەوە دواون و تاوتوێی پرسە دووقۆڵی و ناوچەییەکانیان کردووە.
سەرۆکوەزیرانی تورکیا، بینالی یڵدرم لە کۆبوونەوەکەدا ئەوەی وەبیر جێگری سەرۆکی ئەمریکا، مایک پێنس ھێنایەوە کە ئەو دۆزانەی لە دادگاکانی نیویۆرک بەڕێوە دەچن، زیان بە پەیوەندییەکانی ھەردوو وڵات دەگەیەنێ، تیایدا بەڵگەی ساختە بەکاردەھێنرێت و بە رێگەی نایاسایی کۆکراونەتەوە.
بینالی یڵدرم سەرنجی بۆ ئەوە راکێشا کە لە کۆبوونەوەکەدا دووبارە داواکاری دەستبەسەرکردن و رادەستکردنەوە سەردەستەی رێکخراوی تیرۆریستی فەتۆ، فەتحوڵڵا گولەن بە تورکیا و کۆتایی ھێنان بە چالاکییەکانی ئەو رێکخراوە تیرۆریستییەی خستۆتە روو لەگەڵ جێگری سەرۆکی ئەمریکا، مایک پێنس.
یڵدرم تیشکی خستە سەر ئەوەی کە لە بارەی پێدانی ڤیزەوە کێشەیەک لە نێوان هەردوو وڵات سەری هەڵدا و گوتی: "ئیتر لەمەودوا چاوەڕێی گەڕانەوەی ئاستی ئاسایی خۆی دەکەین. لە نێو دڵسۆزی، بە گشتی بوونی ئیرادەیەکمان بینی بۆ ئاساییکردنەوەی پەیوەندییەکان. بێگومان لەمەودوا ئەمە پەیوەیستە بە چاودێریکردن. لە ماوەیەکدا بەرەوپێشچوون دەبینین و چاودێریشی دەکەین. تێڕوانینێکی ئەرێنیم لەوبارەیەوە لە جێگری سەرۆک(مایک پێنس) بینی".
لە بارەی پەکەکە و پەیەدەشەوە یڵدرم گوتی: "لەبارەی پەکەکەوە چاوەڕوانی خۆمان بۆ پشتیوانی زیاتری ئەمریکا خستەڕوو. لەبارەی یەپەگەوە زۆر بە روونی گفتوگۆمان کرد. لەوبارەیەوە خاڵی 'ئیتر داعش چوو، ھاوبەشی تێکبدەن و ئەمانە ئێمەیان زۆر ناڕەحەت کرد و واز لەم ھاوبەشە ناچارییە بھێنن. ئەم چەکانە دەچێتە دەستی پەکەکە'مان خستەڕوو".