Zafer Fatih Beyaz,
30 تەمووز 2020•نوێکردنەوە: 30 تەمووز 2020
ئه‌نقه‌ره - AA
سه‌ركۆماری توركیا، ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان له‌باره‌ی به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی ڤایرۆسی كۆرۆنای نوێ رایگه‌یاند "وه‌كو توركیا له سه‌رده‌می په‌تاكه‌دا له هه‌موو بوارێكدا به تایبه‌ت ته‌ندروستی سهركهوتنێكمان تۆمار كرد كه له‌سه‌ر ئاستی جیهان هی ئه‌وه‌یه ستایش بكرێت".
ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان له په‌یامێكی ڤیدیۆییدا هاتنه‌وه‌ی جه‌ژنی قوربان له گه‌لی تورك و ته‌واوی جیهانی ئیسلامی پیرۆز كرد و هیوای خواست ئه‌م جه‌ژنه ببێته مایه‌ی خێروخۆشی بۆ مرۆڤایه‌تی.
سه‌ركۆماری توركیا تیشكی خسته سه‌ر ئه‌وه‌ی كه لەگەڵ دەستپێکی قۆناغی ئاساییبوونەوەدا، ژیان لە هەموو کەرتەکاندا جگە لە گەشتوگوزار گەیشتووەتە ئاستێک کە نزیکبووەتەوە لە ئاستی سەردەمی پێش پەتاکە و گوتی: "وه‌كو توركیا له سه‌رده‌می په‌تاكه‌دا له هه‌موو بوارێكدا به تایبه‌ت ته‌ندروستی سهركهوتنێكمان تۆمار كرد كه له‌سه‌ر ئاستی جیهان هی ئه‌وه‌یه ستایش بكرێت".
ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان ئاماژه‌ی به‌وه دا كه لەم رۆژانەدا دەچنە مانگی ئابەوە کە وەک 'مانگی سەرکەوتن' چووەتە مێژووی توركیاوه و باسی له‌وه‌یش كرد كه پشتیوان بە خوا میراتی سەرکەوتنی نوێ بۆ رۆڵەکانیان جێدەهێڵن.
ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان جه‌ختی له‌سه‌ر پاراستن و به‌كارهێنانی مافه‌كانیان كرده‌وه و گوتی: "وه‌ك له نموونه‌ی سه‌رله‌نوێ كردنه‌وه‌ی ئایاسۆفیا به‌ڕووی په‌رستشدا، دوودڵ نابین له به‌كارهێنانی مافه‌كانی سه‌روه‌رییمان. تا كۆتایی به‌رده‌وام ده‌بین له كاره‌كانمان بۆ پاراستنی مافه‌كانمان له رۆژهه‌ڵاتی ده‌ریای ناوه‌ڕاست و دەریای ئیجه. سوورین له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی خه‌باتی به‌رفراوانمان كه له عێراق و سووریاوه ده‌ست پێ ده‌كات و تا لیبیا درێژده‌بێته‌وه، به سه‌ركه‌وتن بۆ خۆمان و براكانمان كۆتایی پێ بهێنین".