Orhan Onur Gemici,Ramal Abdullah Mahmood
31 ئاب 2017•نوێکردنەوە: 01 ئەیلوول 2017
ئه‌نقه‌ره - AA
وه‌زیری ناوخۆی توركیا، سوله‌یمان سۆیڵو، ئاماژه‌ی به‌وه كرد كه بۆ ئه‌وه‌ی خۆشی جه‌ژن نه‌گۆڕێت بۆ ناخۆشی، وه‌ك وه‌زاره‌تی ناوخۆ ئه‌مساڵ دوو هێنده‌ی ساڵانی پێشووی رێوشوێنیان گرتووه‌ته‌به‌ر.
به‌بۆنه‌ی جه‌ژنی قوربانه‌وه، وه‌زیری ناوخۆی توركیا، سولەیمان سۆیڵو، په‌یامێكی بڵاوكرده‌وه.
سۆیڵو باسی له‌وه كرد كه گه‌لی تورك 946 ساڵ پێش ئێستا هاتووەته خاكی ئانادۆڵو و، به تێگه‌یشتنی به ده‌وڵه‌مه‌ند بینینی جیاوازییه‌كان و، هه‌ستی هاوكاری و برایه‌تی ئیسلامی هێناوه و، گوتی: "به‌پێچه‌وانه‌ی تێگه‌یشتنی جیهانی ئه‌مڕۆمان كه هه‌موو جۆره جیاوازیه‌ك به هۆكاری جیابوونه‌وه و پێكدادان ده‌بینن، شارستانیه‌تی ئانادۆڵو و ئیسلام، ئه‌م تێكه‌ڵاویه جوانه بۆ هه‌تا هه‌تایه ده‌هێڵنه‌وه. ئه‌م گه‌له ئه‌زیزه به‌رده‌وام ده‌بێت له‌سه‌ر به‌شكردنی سفره، نان و خۆشه‌ویستییه‌كه‌ی".
سۆیڵو جه‌ختی له‌سه‌ر ئه‌وه كرده‌وه كه هاوكاتبوونی رۆژی سه‌ركه‌وتن و جه‌ژن به‌یه‌كه‌وه كاتێكی تایبه‌تی دروستكردووه، كه ئه‌مه‌یش ده‌بێته‌هۆی هاووڵاتیان بۆ پشوو و سه‌ردانی خۆشهویستانیانیان بکەن.
سۆیڵو ئاماژەی بەوە دا کە بەمەبەستی بەسەربردنی کاتێکی خۆش لە جەژنی قورباندا وەک وەزارەتی ناوخۆ هاوشێوەی جەژنەکانی رابردوو رێوشوێنی پێویستیان گرتووەتە بەر، گوتی: "تەنانەت ئەمساڵ رێوشوێنەکان بەراورد بە جەژنەکانی پێشوو دوو بەرابەر زیادی کردووە. لە ماوەی جەژندا شەش هەزار و ٦٣٥ کارمەندی هاتوچۆ کە لە پێنج هەزار و ٣٩٩ پۆلیس و هەزار و ٢٣٦ جەندرمە پێکدێن لە ئەرکدا دەبن. ئەم ژمارەیەک بەرزترین ئاستە بەبەراورد لەگەڵ جەژنەکانی رابردوو. ئەم ژمارەیە لە پشوی جەژنی قوربانی ٢٠١٦ کە نۆ رۆژی خایاند ٢٦ هەزار و ٧٣١ کارمەندی هاتوچۆ بوو".
سۆیڵو تیشکی خستە سەر ئەوەی بۆ بەسەربردنی ئەم جەژنە بە خۆشی پێویستە هەم کارمەندانی هاتوچۆ و هەم هاووڵاتییان رەچاوی رێساکان بکەن، گوتی: "لەبیرتان نەچێت هەر ٥٢ هەزار و ٩٣٦ کارمەندەکەی هاتوچۆ و هەموو کارمەندانی وەزارەت ناوخۆ تەنها لەپێناو دابینکردنی ئارامی و ئاسایشی ئێوە ئۆتۆمێبێل دەپشکنن، هۆشداری دەدەن و ئەگەر پێویست بکات سزای سەرپێچیکاران دەدەن".