Ali Bayaslan
07 ئاب 2018•نوێکردنەوە: 07 ئاب 2018
ئیستانبوڵ - AA
سه‌ركۆماری توركیا، ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان په‌یوه‌ندییه‌كی ته‌له‌فۆنی له‌گه‌ڵ سه‌رۆكی ڤێنیزوێلا، نیكۆلاس مادورۆ ئه‌نجامدا.
به‌پێی ئه‌و زانیارییه‌ی له سه‌رچاوه‌كانی سه‌رۆكایه‌تی كۆماری توركیاوه ده‌ست ئاژانسی ئانادۆڵو كه‌وتووه، له‌و په‌یوه‌ندییه ته‌له‌فۆنییه‌دا كه شه‌وی رابردوو ئه‌نجامدراوه. ئه‌ردۆغان هیوای سه‌لامه‌تی بۆ مادورۆ خواستووه به هۆی ئه‌و هه‌وڵی هێرشه‌ی له میانی مه‌ڕاسیمی دامه‌زراندنی یه‌كه‌كانی پاراستنی نیشتمانی ئه‌نجامدرا.
هاوكات ئه‌ردۆغان شیفای به‌په‌له‌ی بۆ بریندارانی رووداوه‌كه خواست.