Aişe Hümeyra Bulovalı
11 شوبات 2021•نوێکردنەوە: 13 شوبات 2021
ئیستانبوڵ- AA
ئەمساڵ حەوتەمین پێشانگای فۆتۆگرافی ئیستانبوڵ (Istanbul Photo Awards) لەلایەن ئاژانسی ئانادۆڵو سازدەکرێت، لەئێستاشدا لیژنەی ناوبژیوانی پێشانگاکە دیارییکراوە.
لەمساڵدا هەریەکە لە فۆتۆگرافەری ئاژانسی نوور، یوری کۆزیەرڤ، شیکارکاری وێنەیی، ماریۆن مەرتێس، بەڕێوبەری پێشووی دابەشکردنی وێنەی ئاژانسی فرانس پرێس، میشێل سکۆت، نووسەر و فۆتۆگرافەر دەبۆراه کۆپاکەن، سەروێنەگری وەرزشی جێتی ئیمەیجس، کامێرۆن سپێنسەر، وێنەگر، ئەحمەد سێل، بەڕێوبەری وێنەیی ئاژانسی ئانادۆڵو، حەسەن ئۆیمەز و سەرنووسەری وێنەیی ئاژانسی ئانادۆڵو، فرات یورداکوڵ هەن.
لەئێستادا ئەندامێکی نوێ بۆ لیژنەی ناوبژیوانی دیارییکراوە کە ئەویش فۆتۆگرافەری ئاژانسی هەواڵیی رۆیتەرز، گۆران تۆماسێڤیج-ە.
گۆران تۆماسێڤیج لە وڵاتانی بەلقان، عێراق، ئەفغانستان، لیبیا، سووریا و ژمارەیەک وڵاتی کیشوەری ئەفریقا کاریکردووە و هەڵگری چەندین خەڵاتی جیهانییە.
بڕیارە کۆبوونەوەی لیژنەی ناوبژیوانی پێشانگاکەی ئەمساڵ لە چوار تا شەشی ئایار بەڕێوەبچێت.
ئەو کەسانەی خوازیارن بەشداری لە پێشانگای فۆتۆگرافی ئیستانبوڵدا بکەن دەتوانن تا ١٨ی ئادار وێنەکانیان بنێرن بۆ ئەم ناونیشانە: www.istanbulphotoawards.com.
پێشانگای فۆتۆگرافی ئیستانبوڵ (Istanbul Photo Awards)، ساڵانە لەلایەن ئاژانسی ئانادۆڵو رێکدەخرێت و وێنەگران لە سەرتاسەری جیهانەوە دەتوانن بەشداری تیادا بکەن.