Hakan Çopur
11 شوبات 2021•نوێکردنەوە: 11 شوبات 2021
واشنتۆن – AA
گوته‌بێژی سه‌رۆكایه‌تی كۆماری توركیا، ئیبراهیم كاڵن به ئاماژه‌دان به‌وه‌ی كه سه‌رۆكی ئه‌مریكا، جۆ بایدن توركیا له نزیكه‌وه ده‌ناسێت، رایگه‌یاند "له‌و باوه‌ڕه‌دام له‌گه‌ڵ ئیداره‌ی بایدن په‌یوه‌ندییه‌كانمان له‌سه‌ر بنه‌مای رێزگرتن له‌یه‌كتر، ره‌چاوكردنی به‌رژه‌وه‌ندی هاوبه‌ش و داننان به سه‌روه‌ری یه‌كتریدا ده‌بن".
ئیبراهیم كاڵن له‌باره‌ی په‌یوه‌ندییه‌كانی توركیا و ئه‌مریكاوه تێڕوانینی خۆی بۆ CNN International خسته‌ڕوو و به ئاماژه‌دان به‌وه‌ی كه لێدوانه نه‌رێنییه‌كانی بادین له‌باره‌ی توركیا، هی سه‌رده‌می بانگه‌شه‌ی هه‌ڵبژاردن بوون، گوتی: "(بایدن) خۆی توركیا و سیاسه‌تی توركیا ده‌ناسێت. لێدوانه‌كان(ی پێشوو) نابه‌جێ بوون و رهتمانكردنهوه، تۆن و شێوه‌ی قسه‌كردنی (له‌باره‌ی توركیا) ده‌گۆڕێت".
گوته‌بێژی سه‌رۆكایه‌تی كۆماری توركیا به ئاماژه‌دان به‌وه‌ی كه سه‌رۆكی ئه‌مریكا، جۆ بایدن توركیا له نزیكه‌وه ده‌ناسێت، رایگه‌یاند "له‌و باوه‌ڕه‌دام له‌گه‌ڵ ئیداره‌ی بایدن په‌یوه‌ندییه‌كانمان له‌سه‌ر بنه‌مای رێزگرتن له‌یه‌كتر، ره‌چاوكردنی به‌رژه‌وه‌ندی هاوبه‌ش و داننان به سه‌روه‌ری یه‌كتریدا ده‌بن".
ئیبراهیم كاڵن تیشكی خسته سه‌ر ئه‌وه‌ی كه جۆ بایدن پێشتر وه‌ك جێگری سه‌رۆكی ئه‌مریكا چوار جار سه‌ردانی توركیای كردووه و وای ده‌بینین وه‌ك سه‌رۆك هه‌ڵسه‌نگاندن بۆ ئه‌م ئه‌زموونه‌ی ده‌كات و گوتی: "به‌ڕێز سهركۆمار(ی توركیا ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان) ئاماژه‌ی به‌وه داوه كه توركیا ئاماده‌یه بۆ گفتوگۆ له‌باره‌ی كڕینی سیسته‌مێكی به‌رگریی پاتریۆت یان سیسته‌مێكی دیكه له هاوپه‌یمانێكی دیكه له ناتۆ. توركیا بۆ ئه‌مه و هه‌ماهه‌نگی ته‌واوه‌تی، ئاماده‌یه. له‌و باوه‌ڕه‌داین كه ئیداره‌ی بایدن لاپه‌ڕه‌یه‌كی نوێ له‌گه‌ڵ توركیا هه‌ڵده‌داته‌وه. (بایدن) خۆی توركیا و سه‌ركۆماری توركیا ده‌ناسێت".