Barış Gündoğan
24 تەمووز 2021•نوێکردنەوە: 25 تەمووز 2021
ئەنقەرە - AA
سەرکۆماری تورکیا، رەجەب تەیب ئەردۆغان لە پەیامێکیدا ساڵڕۆژی سەرلەنوێ کردنەوەی مزگەوتی گەورەی ئایاسۆفیای بەرووی نوێژکردندا پیرۆز کرد.
رەجەب تەیب ئەردۆغان لە پەیامەکەیدا کە لە هەژماری خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی بەبۆنەی ساڵڕۆژی سەرلەنوێ کردنەوەی مزگەوتەکەدا بڵاویکردووەتەوە، دیمەنی یەکەم نوێژی هەیینی بڵاوکردووەتەوە کە دوای ٨٦ ساڵ لە مزگەوتەکەدا ئەنجامدراوە.
سەرکۆماری تورکیا لە پەیامەکەیدا رایگەیاندووە ''جارێکی دیکە بەرگریی ئایاسۆفیا کە سمبولی سەرلەنوێ بەرزبوونەوەی خۆری شارستانییەتمانە، خێرداربێت. سوپاس بۆ خوا کە ئەو رۆژانەی نیشانداین''.
گوتیشی: ''پشتیوان بەخوا تا قیامەت دەنگی بانگ، سەڵاوات و خەتمی قورئانی پیرۆز لە منارەکانی ئەم مزگەوتە گەورەیە نابڕێت''.