Muhammet Tarhan
03 ئاب 2024•نوێکردنەوە: 04 ئاب 2024
ئیستانبوڵ - AA
دوای ئەوەی وەزیری دەرەوەی ئیسرائیل، یسرائیل کاتز لە بڵاوکراوەیەکیدا سەرکۆماری تورکیا، ڕەجەب تەیب ئەردۆغانی کردە ئامانج، وەزیری دەرەوەی تورکیا، هاکان فیدان لە هەژماری تۆڕی کۆمەڵایەتی خۆی بە هاشتاگى "#لە پاڵ ئەردۆغانداین"ی بڵاوکردەوە.
فیدان لە بڵاوکراوەکەیدا ڕایگەیاند: "ڕێگە بە هەوڵەکانی ڕەشکردنی خۆشەویستی ڕێزدار سەرکۆمارمان ڕەجەب تەیب ئەردۆغان نادین بۆ گەلەکەی و ئەو کارە گەورانەی بۆ گەشەپێدانی وڵات ئەنجامیداون. لە پاڵ سەرکۆمارمانداین کە ڕێبەری گەلەکەمان و جێگەی ئومێدی هەموو ستەمدیدەکانە. هەموو بەیەکەوە لە پێناو تورکیایەکی بەهێز و خۆشگوزەران بە ڕێبەرایەتی ئەو بەردەوام دەبین لەسەر کار کردن".
وەزیری دەرەوەی ئیسرائیل کاتز، لە هەژماری خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی ئێکس، سەرکۆماری تورکیا ئەردۆغانی کردبووە ئامانج.