Rauf Maltaş
04 ئاب 2024•نوێکردنەوە: 06 ئاب 2024
شانڵیئورفا - AA
لە شانڵیئورفا تیرۆریستێکی ئەندامی ڕێکخراوی تیرۆریستیی پەکەکە/پەیەدە دەستگیر کرا کە هەوڵیدەدا لە سنووری سووریاوە بێتە خاکی تورکیاوە.
دوای گەیشتنی زانیاری هەواڵگریی لەبارەی هەوڵی تیرۆریستێک بۆ هاتنە خاکی تورکیا لە سنووری سووریاوە، لەسەر سنوور ڕێوشوێنی پێویست گیرایەبەر.
تیمەکان لە سنوور ئەو تیرۆریستەیان دەستگیرکرد کە دەرکەوت ئەندامی ڕێکخراوی تیرۆریستیی پەکەکە/پەیەدەیە.
پاش دەستگیرکردنی ڕێکاری یاسایی بەرامبەر تیرۆریستەکە گیرایەبەر.