Semra Orkan,Mazın Asad
03 شوبات 2018•نوێکردنەوە: 04 شوبات 2018
ئەنقەرە - AA
سەرکۆماری تورکیا، رەجەب تەیب ئەردۆغان و سەرکۆماری فەڕەنسا، ئیمانوێل ماکرۆن ئێوارەی ئەمڕۆ شەممە پەیوەندییەکی تەلەفۆنیان ئەنجام دا.
بەپێی ئەو زانیارییانەی لە سەرچاوەکانی سەرۆکایەتی کۆمار دەست کەوتوون لە پەیوەندییە تەلەفۆنییەکەدا، تاوتوێی ئۆپەراسیۆنی لقی زەیتون، لووتکەی سۆچی و پەیوەندییە دووقۆڵییەکان کراون.
سەرکۆماری تورکیا، رەجەب تەیب ئەردۆغان ئاماژەی بەوە دا کە تورکیا چاوی لە خاکی ھیچ وڵاتێک نییە و جەختیشی لەسەر لەناوبردنی تیرۆریستانی وەک پەیەدە-یەپەگە و داعش لە چوارچێوەی ئۆپەراسیۆنی لقی زەیتوندا، کردەووە.
ئەردۆغان لەبارەی ئۆپەراسیۆنەکە زانیاری بە ماکرۆن دا و رایگەیاند کە رێکخراوی تیرۆریستی پەیەدە/یەپەگە بە مووشەک ھێرش دەکەنە سەر شارەکانی ھەتای و کلیس.
ھەردوو سەرکۆمار کۆکبوون لەسەر ئەوەی لە نزیکەوە کار بکەن لە سەر پرسە ناوچەییەکان، بە تایبەتیش قۆناغی سیاسی سووریا و پەرەپێدانی بە پەیوەندییە دووقۆڵییەکان.